گرنگیدان بە قژ و خزمەتكردنی قژ كارێكی ئاسان نییە بەتایبەت ئەگەر بتەوێ تاڵەكانی قژت ئەستوور و پربێت و لە لەتبوون و شكان بیپارێزیت، لەلایەکی تریشەوە بەشێک لە خەڵکی بەدەست هەبوونی کڕێشی قژ دەناڵێنن و دەیانەوێت لێی ڕزگاربن، بەڵام ناتوانن، بۆیە لێرەدا چەند ڕێیەک دەخەینەروو کە ئەنجام بدرێن لەم کێشەیە رزگارت دەبێت:
ماڵپەڕی ''
brightside'' بە چەند خاڵێک ئەوەی ئاشکرا کردووە کە چەندان خوو و کاری رۆژانە هەن وا دەکەن کڕێشی سەر زیاد ببن و بەشێک لە خەڵکی بەدەستییەوە بناڵێنن، بۆیە دەتوانن لەڕێی تەرککردنی ئەم خوو و بەکارهێناننی ئەم رێیانە رزگارتان بێت لە کڕێش:
دەتوانن لەڕێی تەرککردنی ئەم خوو و بەکارهێناننی ئەم رێیانە رزگارتان بێت لە کڕێش
یەکەم - رۆژانە نەشووشتنی قژ: توێژینەوەکان دەریانخسووە زۆربەی ئەو کەسانەی قژیان کڕێشی تێدایە و کرێش دروست دەکات، رۆژانە قژیان ناشۆن، بۆیە ئەو کەسانە پێویستە رۆژانە قژیان بشۆن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لەم کرێشەی دروست دەبێت.
دووەم - وشک نەکردنەوەی قژ: ئەم کێشەیە زیاتر لە ژناندا ڕوودەدات کاتێک خۆیان دەشۆن یان قژیان دەشۆن دواتر وشکی ناکەنەوە، کە ئەمەیش سەرەکیترین هۆکارە بۆ دروستبوونی کرێش.
سێیەم - خواردنی زۆری شیرینی یان ئەو خواردنانەی شەکریان زۆر تێدایە: یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی کرێش دروست دەکات لە قژدا.
چوارەم - نەخواردنی ژەمی تەندروست یاخود هەر نەخواردنی ژەم.
پێنجەم - کەم خۆرت بەر دەکەوت: ئەو کەسانەی کرێشیان هەیە پێویستە ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە دوو بۆ سێ سەعات تیشکی خۆر لێیاندات بۆ ئەوەی پێستی سەر ئەو تیشکە هەڵمژێت و چالاکتربێت.