دامه‌زراوی "ئه‌وج"ی هونه‌ری تایبه‌ت له ئێران به‌م نێزیكانه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره كارێكی هونه‌ری سینه‌مایی به ناونیشانی "هێلانه‌ی جاڵجاڵۆكه" ده‌كات كه باس له ژیانی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عێراق ده‌كات.
به‌پێی ئاژانسی "سینه‌ما نیوز"ی ئێرانی ئه‌و زنجیره كه له 40 ئه‌ڵقه پێك دێت و به‌م نێزیكانه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ده‌كرێت، له‌لایه‌ن جه‌نه‌راڵ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ئیبراهیم حاته‌می كیا ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كرێت.
به‌پێی ئیحسان محه‌مه‌د حوسنی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه، ئه‌و زنجیره هونه‌رییه كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر عه‌لی ره‌زا نادری نووسراوه، له ماوه‌ی 30 مانگ كاره‌كانی ته‌واو ده‌كرێت و له 40 ئه‌ڵقه پێك هاتووه و باسی ژیانی سه‌دام حوسێن ده‌كات هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی بۆ ده‌سه‌ڵات له دوای كوده‌تاكه‌ی به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كردا، تا فه‌رمانڕه‌وایی حزبی به‌عس له عێراق و رۆڵی خێزانی سه‌دام حوسێن له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
روونی كرده‌وه، هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری دراماكه‌دا باس له ته‌واوی رووداوه‌كانی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام و داگیركردنی بۆ كوێت تا كه‌وتنی رژێمی به‌عس و هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، له كۆتاییشدا باس له به‌رگریكاریی نه‌یارانی سه‌دام و راپه‌ڕینیان له ناوچه شیعه و كورده‌كان ده‌كات و چۆن سه‌دام ئه‌وانی سه‌ركوت كرد.
وه‌ك حوسنی ئاماژه‌ی كرد كه هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم حاته‌می ده‌رهێنه‌ر و قاسم سلێمانی وه‌ك راوێژكار و چاو‌دێر بۆ ده‌ق و سناریۆی ئه‌و كاره هونه‌رییه به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌م زنجیره‌ی سینه‌مایی ئێرانی داده‌نرێت كه باس له ژیان و كه‌سایه‌تی سه‌دام حوسێن ده‌كات.