وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی توركیا ئاشكرای كرد، 15 حاڵه‌تی تیره نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له توركیا تۆمار كراون و سه‌رجه‌میشیان ئه‌وانه‌ن كه له به‌ریتانیاوه سه‌ردانی توركیایان كردووه، به‌وهۆیه‌وه ده‌سبه‌جێ خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه.
فه‌خره‌دین قۆجه وه‌زیری ته‌ندروستی
توركیا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، له ئه‌نجامی هاتنی هاووڵاتییانی توركیا و گه‌شتیاران له به‌ریتانیاوه بۆ توركیا، 15 كه‌س ده‌ستنیشانكراون و سه‌لمێنراوه كه هه‌ڵگری تیره نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19، به‌وهۆیه‌وه ڕێوشوێنی پێویستیان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕێگه‌نه‌دراوه بێنه ناو كۆمه‌ڵگه و ده‌سبه‌جێ خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه.
جیا له توركیا پێشتریش چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوو به ڤایرۆسه نوێكه‌ی كۆرۆنا له لبنان تۆمار كران، ئه‌مه‌یش نیشانه و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڤید 19 گه‌یشتووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌یشی یه‌كجار به‌هێزه.
پێشتر بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا تیره‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند، كه به ڕێژه‌ی 70% خۆی گۆڕیوه، به‌و هۆیه‌وه ڕێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا نوێكه له به‌ریتانیا به خێراییه‌كی بێ‌سنوور ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه، له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تیره نوێیه‌یش، زۆربه‌ی وڵاتان گه‌شتی فڕۆكه‌وانی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا پچڕاند.