لیژنه‌ی كاروباری گه‌شتیاریی فڕه‌نسا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه له ساڵی پاردا، ته‌نیا شاری پاریس و ناوچه‌كانی چوارده‌وری، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیاری له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاماری ساڵانه كه ئه‌و لیژنه‌یه ئاماده‌ی كردووه، زیانه‌كان ئه‌و شاره له ڕووی ماددییه‌وه گه‌یشتووه‌ته نزیكی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار و به ته‌واوی به به‌راورد له چاو ساڵی 2015 به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبوونه‌وه‌ی پێوه دیار بووه.
وه‌ك لیژنه‌كه باسی كردووه، ژماره‌كه زیاتر بۆ گه‌شتیاری بیانی بووه، گه‌شتیاری ناوخۆیی فه‌ڕه‌نسا كه ساڵانه سه‌ردانی پاریس ده‌كه‌ن، به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌ری كراوه‌ته سه‌ر.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه، 31 ملیۆن كه‌س له هۆتێله‌كانی پاریس خه‌وتوون، له‌كاتێكدا له ساڵی پێش خۆی نزیكی 33 ملیۆن بووه.
ڕێژه‌ی هه‌ره‌به‌رچاوی پاشه‌كشه‌ی گه‌شتیاران بۆ ئه‌و شاره چین، ژاپۆن، ئیتاڵیا و ڕووسیا بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، سه‌ردانكه‌رانی ئه‌مه‌ریكی كه ساڵانه ڕێژه‌ی یه‌كه‌من كه سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك خۆی بووه و نه‌گۆڕاوه.