توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی توانای هزری خانمان ده‌ست ده‌كات به له‌ده‌ستدانی تواناكانی كه‌یه و هۆكاره‌كانیشی ڕوون ده‌كاته‌وه.
كۆمه‌ڵێ توێژه‌ر له زانكۆی "كالیفۆڕنیا"ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه خانمان له دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی، توانای هزریان به ڕێژه‌ی 5% كه‌م ده‌كات و ڕێژه‌ی زیره‌كییان تا ته‌مه‌نی 60 ساڵی به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌ك له نێوان توێژینه‌وه‌كانی پێشوو دروست ده‌كات كه ئاماژه به‌وه كرابوو، له ته‌مه‌نی 60 ساڵی ئه‌و گۆڕانكارییانه دروست ده‌بێ.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 200 ئافره‌ت كه له دۆخێكی ته‌ندروستی باش‌دا بوون گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه، كه ماوه‌ی 10 ساڵ پشكنینیان بۆ كردوون دوای ئه‌وه‌ی له سووڕی مانگانه بوونه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كه ده‌ری خستووه، به ڕێژه‌ی 1٪ توانای ده‌ربڕینیان هه‌موو پێنج ساڵ جارێك كه‌می كردووه، توانایا هزر و تێگه‌یشتنیشیان به هه‌مان شێوه به ڕێژه‌ی 1٪ كه‌می كردووه.
ئه‌وه‌ی توێژه‌ران هێشتا بۆیان ڕوون نه‌بووته‌وه ئه‌وه‌یه، ئایا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی "ئیسترۆجین"ه كه پێی ده‌گوترێ هۆڕمۆنی ژنانه كه توانای هزریان كه‌می كردووه یان هۆكارێكی تری هه‌یه.