له‌هه‌فته‌ی بیست و هه‌شت ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌ی كۆرپه‌له له دایك بێت، چانسی ژیانی 90 %. به‌ڵام با هیوا بخوازین كه كه‌مێكی تر دوابخرێت له دایكبوونه‌كه، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه له دایك بێت ئێستا، سییه‌كانی توانای هه‌ناسه‌دانینان هه‌یه.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و هه‌شته‌مى دووگیانی ڕونده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، كۆرپه‌له به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر و جوان گه‌شه ده‌كات، ئێستا پێڵوه‌كان و برژانگه‌كان دروست بوونه، قژ له سه‌ر گه‌شه‌ده‌كات، پێڵوه‌كان ده‌كرێنه‌وه و چاوه‌كانیش به‌ته‌واوی دروست بووینه، كۆرپه‌له خڕ ده‌بێت و قه‌ڵه‌و ده‌بێت "كێشه‌كه‌ی یه‌ك كیلۆگرام ده‌بێت".
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه له دایك بێت ئێستا، سییه‌كانی توانای هه‌ناسه‌دانینان هه‌یه، قسه له‌گه‌ڵ كۆرپه‌له‌كه‌ت بكه، چونكه ئێستا ده‌توانێت ده‌نگت بناسێته‌وه.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، ئێستا تۆ له سێ مانگی كۆتایی دووگیانیت، له‌م ماوه‌یه‌دا قاچه‌كانت ڕه‌ق ده‌بن، له‌وانه‌یه تووشی مایسیر بیت، خوێنهێنه‌ره‌كانی ڕووی له‌شت هه‌ڵده‌ئاوسێن، پێستت ده‌خورێت، دڵه سوتانه‌وه‌ت ده‌بێت، توشی به‌دهه‌رسی ده‌بیت....هتد.
دكتۆر گوڵاڵه ئاشكراى ده‌كات، سه‌ردانی پزیشك یان بنكه‌ی ته‌ندروستی له 3 مانگی كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له هه‌فته‌ی 28 تاكو 36 هه‌موو دوو هه‌فته جارێك پێویسته سه‌ردانی پزیشك یان بنكه‌ی ته‌ندرستی بكه‌ی، پاش 36 هه‌فته تاكو له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌ت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك پێویسته سه‌ردانی پزیشك یان بنكه‌ی ته‌ندرستی بكه‌ی.
ئه‌و پزیشكه پسپۆره له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له‌پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له ماندوو بوون و خورانی پێست و ته‌نگه نه‌فه‌سی و مایسیری و ڕه‌ق بوونی قاچه‌كان و دڵه سوتانه‌وه و به‌دهه‌رسی ده‌كات.