به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و ڕاهێنانی پزیشكی، له وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، تیادا بڕیاری پێكهێنانی "بۆردی متمانه‌به‌خشین درا"، ئه‌ركی ئه‌م بۆرده بریتییه له داڕشتنی میكانزمێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری پڕۆسه‌ی خوێندن و ڕاهێنان له‌سه‌رجه‌م به‌شه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پلانی ستراتیجی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ چۆنیه‌تیی پێشخستنی خوێندن له كۆلێژه پزیشكییه‌كان و گۆڕینی سیسته‌می خوێندنی پزیشكی له كۆلێژه‌كان خرایه ڕوو، یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى گوتى، زۆر گرنگه پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام به به‌رنامه و شێوه‌ی كاركردن و بارودۆخی دامه‌زاوه‌كانمان له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیای زانستی بكه‌ین، خوێندنی پزیشكی یه‌كێكه له كایه گرنگه‌كانی خوێندن و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، له دنیاشدا گرنگی و بایه‌خی زۆر هه‌ستیاری هه‌یه.
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى ڕای گه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین، پێویسته كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌خۆمان بكه‌ین و بپرسین ئایا هه‌مو زانكۆكان له كاری ده‌رچووه‌كانیان ڕازین؟ ئایا خوێندكار كه زانكۆ ته‌واو ده‌كات ئاگه‌داری گۆڕانكارییه‌كانه؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بڕۆین ده‌بێ چی بكه‌ین؟ ئایا له كاری مامۆسایانی كۆلێژه پزیشكییه‌كان ڕازین؟، مامۆستایان له‌و كۆلێژانه تا چه‌ند خۆیان بۆ زانكۆ و پێگه‌یاندنی خوێندكاران ته‌رخان كردووه؟ ئاستی زانستی مامۆستایان و به‌شدارییان له كۆڕ و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چۆنه؟ ئایا تاقیگه پزیشكییه‌كان له چ ئاستێكدان و چۆن ده‌توانین پێشیان بخه‌ین؟ ئایا سیسته‌می ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان له چ دۆخێكدایه و پێویسته ئێمه چی بكه‌ین بۆ پێشخستنی؟.
وه‌زیرى خوێندنى باڵا گوتى، پێشتر به‌درك كردنی به بارودۆخی كوردستان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه دنیا ڕوو ده‌ده‌ن، خه‌ریك بو توێژێك له پارێزه‌ران دروست ده‌بوون، كه دابڕاوبوون له كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م، هه‌ربۆیه بڕیاری "گۆڕینی سیستمی خوێندنی به‌شه‌كانی یاسا" مان دا و پڕۆژه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆیه به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی كاری لیژنه‌ی گۆڕینی سیسته‌می خوێندن له به‌شه‌كانی یاسا، ده‌توانن كار بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می خوێندن له كۆلێژه‌كانی پزیشكی بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك میكانزمێكی گونجاو بۆ پڕۆگرامه‌كان و سیسته‌می وه‌رگرتن و چاكردنی ژینگه‌ی خوێندن بۆ مامۆستا و خوێندكار دابڕێژنه‌وه، وتیشی ئامانجی سه‌ره‌كیمان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه پێگه‌یاندنی پزیشكی سه‌ركه‌وتوو و به‌ئاگا له گۆڕانكارییه زانستییه‌كانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری پێكهێنانی "بۆردی پسپۆڕی متمانه‌به‌خشین"درا، ئه‌ركی ئه‌م بۆرده بریتییه له داڕشتنی میكانزمێك بۆ به‌ستانداردكردنی دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا بۆرده‌كه سه‌رپه‌رشتی گۆڕنكارییه‌كانی سیسته‌می خوێندن له كۆلێژه پزیشكییه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له پسپۆڕییه‌كانی "پزیشكی گشتی، ده‌رمانسازی، پزیشكی ددان، په‌رستاری، زانسته ته‌ندروستییه‌كان" ده‌كات.