به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه زانیاری نوێ له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردووی گوندی ئه‌شكه‌وت سه‌قای سنووری كۆیه ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته هه‌ردوو مالباته‌كه له‌و گونده نه‌ماون و ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نییه.
ڕۆژه یه‌كی كانوونی دووه‌م، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی زه‌وی و زار له گوندی ئه‌شكه‌وت سه‌قای سنووری كۆیه، شه‌ڕ له‌نێوان دوو ماڵبات ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س بوونه قوربانی كه چوار هاووڵاتی كوژراون و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون.
هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نییه
ئێسته دۆخی گونده‌كه دوای دوو ڕۆژ له ڕووداوه‌كه هێمنه و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر دووباره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی كانوونی دووه‌م، عه‌لی عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نییه، چونكه باوكێك و سێ كوڕ له یه‌ك خێزان كوژراون و شه‌ڕه‌كه دووباره نابێته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشتر ئه‌و دوو ماڵباته هیچ سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر یه‌كتر نه‌بووه و ئێسته هیچكام له‌و دوو لایه‌نه له‌ناو گونده‌كه دانانیشن و گونده‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پۆلیس و ئاسایش چاودێری ئه‌و گونده ده‌كه‌ن كه شه‌ڕه‌كه‌ی تێدا ڕووی داوه و " هیچ كه‌سێكیش باسی له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نه‌كردووه".
گوندی ئه‌شكه‌وت سه‌قا له سنووری كۆیه ده‌كه‌وێته شاره‌دێی دێگه‌ڵه و چه‌ندان خێزانی تێدا ده‌ژی كه سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵیین.
كۆیه/ باوه‌ڕ كه‌ریم