كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتوس، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو دوو گۆڵی تۆمار كرد، له گه‌یشتن به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره و مێژوویی نزیك بووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی 15ی خولی ئیتالیا یوڤی به 4-1 گۆڵ له ئۆدینێزیی برده‌وه و رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نووسیویه‌تی، رۆناڵدۆ به‌م دوو گۆڵه‌ی تۆماری كرد، ژماره‌ی پێوانه‌یی پێلێی ئه‌فسانه‌ی شكاند و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 758 گۆڵ، كه گۆڵێكی له پێلێ زیاتره.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، رۆناڵدۆ ئێسته دووه‌م گۆڵكاری فه‌رمی مێژووی تۆپی پێیه و پێویستی به دوو گۆڵی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گۆڵكاری یه‌كه‌می مێژوو.
تا ئێسته جۆرێف بێكانی چیكی گۆڵكاری مێژوویی تۆپی پێیه به 759 گۆڵ.
رۆناڵدۆ تا ئێسته له‌گه‌ڵ یانه‌كانی سپۆرتینگ لیشبۆنا، مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید و یوڤێنتوس 656 گۆڵی كردووه و 102 گۆڵیشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال تۆمار كردووه.