ئه‌فسانه‌ی ئیتاڵی "جانولیجی بوفۆن" گۆڵپارێزی یانه‌ی یۆڤێنتوس، تووشی شۆك بوو كاتێك پێی گوترا یاریی داهاتووت له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌بێته ژماره 100 له پاڵه‌وانییه‌تی چامپیۆنز لیگ.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كاتێك ژماره‌ی یارییه‌كانیان پێ گوت، تووشی شۆك بوو، چونكه پێی وابوو یاریی زیاتری كردووه له‌و خوله‌دا، دواتر گوتی من نازانم چه‌ندم یاری ئه‌نجام داوه و بایه‌خم پێ نه‌داوه.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی یه‌كه‌می یاریی قۆناغی چاره‌كی كۆتای چامپیۆنز لیگ، هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و پۆرتۆی پورتوگالی به‌ر یه‌ك ده‌كه‌وت.
سه‌باره‌ت به گۆڵپارێزی پۆرتۆ گوتی: كاسیاس هاوڕێمه، هه‌میشه جێی ڕێز بووه له‌لام، ئێسته‌ش هه‌ر وایه، به‌ڕاستی بڕیارێكی ئازایانه‌ی دا كاتێك چووه یانه‌ی پۆرتۆ و یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی جێ هێشت.