وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌هاوكاری سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان كۆنفرانسێكی له‌باره‌ی كۆچی گه‌نجان و هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی سازكرد و تێیدا ژماره‌یه‌ك ئاماری خسته‌ڕوو، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ٢٠١٢ زیاتر له یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری كورد له ئه‌وروپا ده‌ژین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شاكر یاسین به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا گوتى، به‌پێی ئامارێك له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ساڵی ٢٠١٢ ملیۆنێك و ٣٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری كورد له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژین، به‌پێی زانیارییه ورده‌كانی به‌ڕێوبه‌راییه‌تییه‌كه له ساڵی ٢٠١١ تا مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٢ له به‌لجیكا ٢٠٠ كه‌س ناوی تۆمار كراوه، بولگاریا ٧٧ په‌نابه‌ری كوردی وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان گوتى، فه‌ره‌نسا له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار كوردی وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رگرتوو، له فینله‌ندا سێ هه‌زار و ٣٧٠ كورد ناویان تۆماركراوه، ئه‌ڵمانیا كه وڵاتێكی به‌ناوبانگه بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له ساڵی ٢٠١١ تا ئایاری ٢٠١٢، سێ هه‌زار و ٥٤٢ كورد ناویان تۆماركراوه، ٤١ هه‌زار عێراقی به نایاسایی له هۆڵه‌ندا ده‌ژین كه ٢٥ هه‌زاریان كوردن و له‌كۆی هه‌مووی ١٦ هه‌زاریان ته‌مه‌نیان له‌خوار ٢٠ ساڵییه‌وه‌یه.
شاكر یاسین گوتیشى، به‌ریتانیا به وڵاتی په‌نابه‌ران ناو ده‌برێت زورترین كوردی تێدا ده‌ژی كه ژماره‌یان ١٠٠ هه‌زار كه‌سن، به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ژماره‌ی كورده‌كان له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا زیاترن له یه‌ك ملێون و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س.
هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى خراپى دۆخى ته‌ناهى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ى وڵاتانى دراوسێى دووچارى كۆچى گه‌نجان بۆته‌وه بۆ ئه‌وروپا و كیشوه‌رى ئه‌مریكا له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه چه‌ندین گه‌نج گیانى له ده‌ست داوه.