ژیانی ئه‌و به خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك و دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێ كرد، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، قسه‌ی خه‌ڵك و ڕه‌فتاری ماڵی خه‌سووی ژیانی تێكدا، دوا ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه ئێسته به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌وه ژیانی چرۆیه كه خۆی بۆ "وشه" ورده‌كارییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
چرۆ ناوی خوازراوی ژنێكی ته‌مه‌ن/36/ ساڵه، دانیشتووی رانیه‌یه و گوتی،" هه‌شت ساڵ پێش ئێسته له‌گه‌ڵ كوڕێك هاوسه‌رگیریم كرد زۆر یه‌كترمان خۆشده‌ویست به‌شێوه‌یه‌ك دوای هاوسه‌رگیریش دوو كه‌سی عاشقی یه‌كتر بووین، ژیانێكی زۆر خۆشمان هه‌بوو، به‌ڵام قسه‌ی خه‌ڵكی و ماڵه خه‌سوو و خراپی بارودۆخی داریی ژیانی لێ تێكداین.
دوو ساڵ پێش ئێسته كۆتایمان به‌و هاوسه‌رگیریه هێنا و له‌یه‌كتر جیابووینه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێت، به‌هۆی زیانی دارایی زۆری مێرده‌كه‌ی كه ماركێتی هه‌بوو، ڕۆژ به ڕۆژ كێشه‌كانمان قوڵتر ده‌بوو، زۆر هه‌وڵمدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام هه‌ر سوودی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌رچی زێڕ و ماڵ و پاره‌م هه‌بوو خه‌رجم كرد.
به هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵه‌وه چرۆ درێژه به چیرۆكه‌كه‌ی ده‌دات و باسی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات. "دوو ساڵ پێش ئێسته كۆتایمان به‌و هاوسه‌رگیریه هێنا و له‌یه‌كتر جیابووینه‌وه"
ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌یه پیاوێكی پیره و له ته‌مه‌نی باپیرم ده‌بێ
چرۆ ئێسته خۆی و كچه‌كه‌ی له ژوورێكی ماڵی باوكی ده‌ژین، ده‌ڵێت، ژیانێكی پڕ ده‌رده‌سه‌ری و بێ پاره‌ی به‌سه‌ر ده‌به‌م.
" بیرم له‌وه‌كرده‌وه من زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و به‌شێكی ئینگلیزی ده‌زانم ده‌ستم كرد به گه‌ڕان به‌دوای كاردا، تا ئێسته شه‌ش شوێنم گۆڕیوه له كاره‌كان، چونكه ده‌چمه هه‌ر شوێنێك دوای ماوه‌یه‌ك داوای سیكس و ڕابوواردنم لێ ده‌كه‌ن" چرۆ وای گوت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه كچه‌كه‌ی دڵی كونه و پێویستی زۆری به ده‌رمان هه‌یه، بۆیه ناچاره كار بكات. هه‌روه‌ها گوتی " ئێسته له كۆمپانیاییه‌كی فرۆكه‌وانی فه‌رمانبه‌رم ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌یه پیاوێكی پیره و له ته‌مه‌نی باپیرم ده‌بێ، هه‌ستم ده‌كرد نییه‌تی خراپه، به‌ڵام هه‌رخۆم ده‌مگوت ناچرۆ هه‌ڵه‌ی ئه‌وه له ته‌مه‌نی باپیرته چۆن شتی وا ده‌كات، تا له‌كۆتایدا هه‌فته‌ی رابردوو گوتی، حه‌زده‌كه‌م له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵم بی و ڕابوێرین، چونكه ئه‌وه‌ی بێته ئه‌م كۆمپانیاییه سێكسم له‌گه‌ڵ كردووه، ئه‌گه‌ر ناڕازیشی سه‌ری مانگ مووچه‌كه‌ت وه‌ربگره و خوات له‌گه‌ڵ بێ".
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر