سكرتاریه‌تی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان روونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، تیرۆریست عبدالغنی یونس الجبوری به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاواره نه‌بووه و به‌ڵكو له پاش شه‌ڕێكی قورس كوژراوه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه و كۆپیه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه هاتووه، له رێكه‌وتی 21/2/2015 و له به‌رده‌وامی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری (ئاسكی موسڵ) تیرۆریستێك به ناوی (عبدالغنی یونس الجبوری) له كاتی شه‌ڕ له دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژرا، پاش ئه‌وه‌ی كه بریندار ده‌بێت و هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له پێشمه‌رگه ده‌دات. ناو براو كه‌وته به‌ر هێرشی پێشمه‌رگه‌و له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا هاته كوشتن و له ناوچوو، هه‌ر له‌م روداوه‌دا سێ تیرۆریستی دیكه خۆیان حه‌شار دابوو له گوندێك له ده‌ڤه‌ری (ئاسكی موسڵ) و توانیان خۆیان رزگار بكه‌ن و ته‌نیا تیرۆریست (عبدالغنی یونس الجبوری) له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا ئامانج و له ئه‌نجامدا كوژرا.
زیاتر خراوه‌ته‌روو، تیرۆریستی ناوبراو به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاواره نه‌بووه و به‌ڵكو له پاش شه‌ڕێكی قورس كوژراوه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و له كاتی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆریستان. له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌وڵی زۆردرا كه‌وا ناوبراو به برینداری ده‌ستگیر بكرێت، به‌ڵام تیرۆریستان وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌ییان خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌و به برینداری له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه كرا ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا كوژرا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر چه‌ند كه‌ناڵێكى عه‌ره‌بى هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاوكردبویه‌وه ئه‌و تیرۆرسته ئاواره‌بووه و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژراوه.