له چوارچێوه‌ى كۆنترۆڵكردن و دانانى نرخى نوێ بۆ ده‌رمان وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك لیستى نوێ نرخى ده‌رمانى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك لیستى ناوى ده‌رمان و نرخى نوێى بڵاوكرده‌وه و راى گه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له دابه‌زاندن ودانانی نرخی ده‌رمان و كار له‌سه‌ر گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی زانستییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌له‌كاتێكدایه پرۆسه‌ى دانانى نرخى نوێ بۆ ده‌رمان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه و ئه‌و ده‌رمانخانه و بازرگانانه‌ى به‌و نرخانه‌وه پابه‌ند نه‌بن سزا ده‌درێن.
هه‌ڵمه‌تى دانانى نرخى ده‌رمان دوابه‌دواى ده‌سپێكردنى چاكسازییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چڕتر بوویه‌وه، چونكه یه‌كێك له سێكته‌ره‌كان كه لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تێدا ده‌كرێت و تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌رى به‌رده‌وامه سێكته‌رى ده‌رمان و ته‌ندروستییه.