دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی لبنانی "ئیلیاس ره‌حبانی" به‌هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. ئه‌مڕۆ فه‌یرووز "ده‌نگی به‌یانیان" خه‌می خۆی به مردنی هاوڕێكه‌ی "ره‌حبانی"، به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێشتر تۆماریان كردبوو، دیسان بڵاوی كرده‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای مردنی هونه‌رمه‌ند ئیلیاس ره‌حبانی له لبنان، فه‌یرووز له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك، به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانیی "
هجروا الأحبّا الحَارة" خه‌می خۆی بۆ ئه‌و مردنه ده‌ربڕی. گۆرانییه‌كه له میلۆدیی "برایانی ره‌حبانی"یه كه مێژووی موزیكی لبنانیان تۆمار كردووه.
ئیلیاس ره‌حبانی كه له 1938 له لبنان له دایك بووه، ده‌كاته برا بچووكی هونه‌رمه‌ندان "عاصی و مه‌نسوور ره‌حبانی". ئه‌و برایانه له مێژووی لبناندا به گه‌وره‌ترین ئاوازدانه‌ر و دانانی موزیك بۆ گۆرانییه‌كان داده‌نرێن. ئیلیاس به موزیكوان، مایسترۆ، دانه‌ری میلۆدی و نووسینی شیعری لیریكی ده‌ناسرێته‌وه، خاوه‌نی سه‌دان میلۆدی و دانانی موزیكه.
هاوكات هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی هونه‌رمه‌ند فه‌یرووز بووه كه چه‌ندان میلۆدیی بۆ ئه‌و خاتوونه داناوه، نموونه‌یان وه‌ك "یا لور حبك"، "معك"، "یای یای یا ناسینی"، "كان الزمان"، "سه‌ر اللیالی" و زۆری تر.
فه‌یرووز كه له گۆرانیی عه‌ره‌بیدا به كۆڵه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت، نازناوی "ده‌نگی به‌یانیان"ی پێ دراوه. ده‌كاته هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند عاسی ره‌حبانی كه ئه‌ویش كوڵه‌كه‌یه‌كی میلۆدی و گۆرانیی عه‌ره‌بی بووه. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی بۆ گۆرانییه‌كانی ئه‌و خاتوونه كراوه، زیاتر له 800 گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه. له 1940ه‌وه چووه‌ته كۆڕاڵی لبنان و له‌وێوه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه. تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانیی وه‌رگرتووه.