زێڕ ئه‌و كانزا به‌نرخه‌یه كه له ساڵانی فه‌رحانی بڕێكی زۆری هێنرایه كوردستان و له ساڵانی ته‌نگژه‌ی دارایی فریای خه‌ڵك كه‌وت. بازاڕی ئه‌م كانزایه له هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌یه كه به‌سه‌ر بازاڕی بۆرسه‌دا زاڵه و له‌پاڵ هۆكاره كولتوورییه‌كان، دۆخی تایبه‌تی ئابووری و بازرگانی و سیاسی، قه‌باره‌كه‌ی به‌رز و نزم ده‌كاته‌وه.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق هه‌رێمی كوردستان زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی كرد و به پێچه‌وانه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق، له سایه‌ی سه‌ری ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یبوو، وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان روویان له‌م ناوچه‌یه كرد و كه‌رتی تایبه‌تیش به خێرایی پێش كه‌وت.
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..