مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان پێشمەرگەیەکی پارتی لەبەردەم بارەگاکەیان دەڕفێنێت و دوای ماوەیەک لێکۆڵینەوە رادەستی ئاسایشی یەکێتی دەکات، سەرچاوەیەکیش لە ئاسایشی چەمچەماڵ رای دەگەیەنێت، گۆڕان بە تاوانی تێپەڕینی پێشمەرگەکە بە بەردەم مەکۆکەیاندا گرتوویەتی.
چوار رۆژ لەمەوبەر "کاوە مستەفا"، پێشمەرگەی فەرماندەیی لەشکری کوردستان"فەلەک" لەلایەن مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان ڕفێنراوه و دوای چەند سهعاتێك گرتنی له نێو مهكۆی گۆڕان له چهمچهماڵ رادەستی ئاسایشی چەمچەماڵ كراوه.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی شارۆكەی چەمچەماڵ کە ناوی لای "وشە" پارێزراوە، بە " وشە"ی راگەیاند، پاش چەند سهعاتێك لە گرتنی پێشمەرگەیەكی پارتی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ئەو پێشمەرگەیە بۆ لێكۆڵینەوە رادەستی ئاسایشی یەکێتی کراوە.
ئەو سەرچاوەیە زانیاری زیاتری نەدركاند و تەنیا ئەوەی ئاشکرا کرد، بەرپرسانی گۆڕان بە ئاسایشیان راگەیاندووە كه بزانن بۆچی ئەو پێشمەرگەیە بە بەردەم بارەگاکەیاندا تێپەڕیوە.
خالید باڵابەرز فەرماندەی هێزی كەركووكی فهرماندهیی له شكری كوردستان "فهلهك"، هەواڵی گرتنی ئەو پێشمەرگەیەی پشت راستكردەوە و بۆ "وشە" ئاماژەی دا، ئەو پێشمەرگەیە خەڵكی چەمچەماڵە و تەنیا هۆكاری گرتنی ئهوهیه كە برادەرانی گۆڕان گوتویانە بۆچی بە بەردەم بارەگای ئێمە دا تێپەڕیوە .
ئەو فەرماندەیە دووپاتی دەکاتەوە، پێشمەرگەکەیان هیچ تاوانێکی نییە و هەر بۆیەش دڵنیایی دەدات کە لەلایەن ئاسایشەوە بە زوویی ئازاد دەکرێت.
بزووتنەوەی گۆڕان کە خۆی وەک حزبێکی مەدەنی و ناتوندوتیژ راگەیاند و دروشمی داماڵینی عەقڵییەتی میلیشیایی و سەروەری یاسای لە کوردستان هەڵگرتبوو، بەبێ رێزگرتن لە یاسا و گەڕانەوە بۆ لایەنی پێوەندیدار پێشمەرگەیەک بە تاوانی تێپەڕین بە بەردەم بارەگاکەیدا دەڕفێنێت و دوای گرتنی بۆ ماوهی چهند سهعاتێك له نێو مهكۆی چهمچهماڵی ئهو حزبه، دواتر رادەستی لایەنی ئاسایشیان كردووه، تهنیا به تۆمهتی ئهوهی به بهردهم مهكۆكه تێپهڕیووه.
گەرمیان/ سەبری هۆرینی