نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان نەوەك تەنیا بەهۆی سەختی كۆنترۆڵكردنی رێژەی شەكر لە خوێندا، بەڵكو چونكە كاریگەریی ترسناكی بۆسەر ئەندامانی لەش هەیە و تووشی نەخۆشی زیاترت دەكات وەك گلۆكۆما و پەككەوتنی گورچیلەكان و نەخۆشییەكانی دڵ.
بەم دواییە بەڵگەكان لەبارەی بوونی پێوەندی لە نێوان رێژەی ئەنسۆلین لە خوێن و چەند جۆرێك لە لووی شێرپەنجەیی لە زیادبووندان، توێژەران لە پەیمانگەی ئەمەریكا بۆ توێژینەوەكانی شێرپەنجە پێیان وایە كە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە یان قۆناغی بەر لە تووشبوون، مەترسی تووشبوون بە چەند جۆرێك لە لووی شێرپەنجەیی زیاتر دەكات.
بەپێی توێژینەوەكان نەخۆشی شەكرە پێوەستە بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەكانی گورچیلە و پەنكریاس و قۆلۆن، لەپاڵ زیادبوونی مەترسییەكانی زوومردن لە ئافرەتاندا بەهۆی لووە شێرپەنجەییەكان لە جگەر و پەنكریاس و مەمك و منداڵدان و قۆڵۆن.
بەپێی ئەنجامەكان بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین لە خوێن بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن، لەوانە قەڵەوی و زیادبوونی گلوكۆز لە خوێن و زیادبوونی هەوكردن لە لەش و بەدخۆراكی و بەتەمەنداچوون و كەمجوڵە وەرزش نەكردن.