ئەوانە لەسەر مۆبایلەكەت بسڕەوە

:: PM:06:01:22/02/2017 ‌
ئەگەر رووبەڕووی چەند كێشەیەك لە مۆبایلەكەت دەبییەوە وەك سستبوونی و نەمانی خێراییەكەی یان كورتی تەمەنی پیلەكەی، ئەوانە مانای ئەوە دەگەیەنن كە چاو بەو ئەپلیكەیشنانە بخشێنیتەوە كە لەسەر هاندەكەت هەن و پێویستە هەندێكیان بە پەلە بسڕیتەوە.

چەندان ئەپلیكەیشنی ناپێویست هەن كە رەنگە لەناو هاندەكانمان هەبن كە بوونیان تەنیا داگیركردنی بەشێكە لە میمیۆرییەكەی و هیچ سوودیان نییە و هاوكات كار دەكەنە سەر تەمەنی پیلەكە، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كە هاندەكەت پاك بكەیتەوە و ئەوانەی خوارەوەش بەشێكن لەوانەی زیادن و پێویستە بیانسڕیتەوە:

1-ئەپلیكەیشنەكانی باس لە پاراستنی رامی هاندەكەت دەكەن، ئەوانە شوێن دەگرن و تەمەنی پاتریش كەم دەكەنەوە، ئەوانە باس لە باشتركردنی میمیۆری هاندەكەت دەكەن لەو كاتەی ئەوان پرۆگرامی خراپ و ریكلامیان تیادایە كە شوێن لە یەكەی چارەسەری سەرەكی هاندەكەت داگیر دەكەن و بەوەش كێشەكە خراپتر دەكەن.

2-ئەپلیكەیشنی " Clean Master " و هاوشێوەكانی، ئەوانە باس لە پاككردنەوەی هاندەكەت دەكەن بۆ باشتركردنی كاركردنی، ئەگەر راستیش بێت ئەوان چەند فایلێكی هەڵگیراو بەشێوەیەكی كاتی لە دوای خۆیان جێ دێڵن، بۆیە پێویست ناكات كە ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بە پاككردنەوەی هاندەكەت دابەزێنی، چونكە دەتوانی بچیتە ستینگ و دوایی خەزنكردن و فایلە كاتییەكان و ئینجا رەشیان بكەوە. 

ئەو جۆرە ئەپلیكەیشنانە پێویستیان بە وزەیەكی زۆر هەیە و تەمەنی پیلی هاندەكە كەم دەكەنەوە و مۆبایلەكەشت پڕ دەكەن لە ریكلامی بێزاركەر، بۆیە رەشیان بكەوە. 

3-دژەڤایرۆسەكان، ئەگەر لە مۆبایلەكەت نیگەرانیش بیت هەوڵدە بەشێوەیەكی گونجاو ئەوانە بەكار بێنیت، چونكە هاندی ئەندرۆیدەكەت پارێزگاری لە هاندەكەت دەكات و دواتر گووگل خۆی بە پەلە ئەپلیكەیشنە خراپەكان لە بازاڕی گووگل پلەی لا دەبات، بۆیە ئەوانە سوودیان نابێت مەگەر فایلەكانی " APK" دانەبەزێنیت كە لە دەرەوەی گووگل پلەی هەیە و كار بۆ نەهێشتنی پڕۆگرامە خراپەكان دەكات.

4-پارێزەری پیل "Battery savers"، ئەوەیان كار بۆ پاراستنی پیلی مۆبایلەكەت دەكات، كەچی لە راستیدا درۆیە و تەنیا بۆ بەبازاڕكردنی ئەپلیكەیشنەكەیە، چونكە ئەگەر هاندەكەت ئەو تایبەتمەندییەی نەبێت ئەوە ناكرێت زوو شەحنبێتەوە، بۆیە ئەو كات سوودی نابێت و بەپیچەوانەشەوە زیانی هەیە و شەحن دەبات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل