جارێكی تر، فیلمی ناسراوی دیزینی "Beauty and the Beast" دوای 30 ساڵ به‌رهه‌م ده‌هێندرێته‌وه و جارێكی تریش دوای 21 ساڵ، سیلین دیون گۆرانیبێژی ناسراوی كه‌نه‌دی گۆرانی بۆ فیلمه‌كه ده‌ڵێ.
هه‌موو كه‌س به گۆرانییه ناسراوه‌كه‌ی دیۆن ئاشنایه كه بۆ فیلمی "تایتانیكی گوت و بووه هۆكارێك بۆ ناوبانگی فیلمه‌كه، ئه‌واته جارێكی تر ده‌یه‌وێ گۆرانی بۆ فیلمێكی ناسراو بڵێت.
فیلمه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1991 به‌رهه‌م هات و توانی ناوبانگێكی زۆر په‌یدا بكات و خه‌ڵاتی ئۆسكاریشی پێ هێنا، هه‌ر بۆیه كۆمپانیای دیزنی ده‌یانه‌وێ دیسان به‌رهه‌می بهێننه‌وه.
دوێنێ سێشه‌م، سیلین دیۆن له سه‌ردانێكیدا بۆ لاس فیگاس، ڕای گه‌یاند كه گۆرانی بۆ ئه‌و فیلمه ده‌ڵێ و خۆشی زۆری حه‌ز له فیلمه‌كه‌یه.
سیلین دیۆن ناوی تەواوی "سیلین ماری کلاودێت دیۆن"ـە، گۆرانیبێژێکی کەنەدی بەناوبانگی جیھانیە کە بە چەندین شێوازی: پۆپ، دانس، ئاڕ ئەند بی، پۆپ ڕۆک و سۆفت ڕۆک، گۆرانی دەڵێت.