ئەو پارێزەرانەی گرێبەستیان هەیە ئاگەدار دەكرێنەوە

:: PM:06:34:22/02/2017 ‌

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان هۆشداری دەداتە ئەو پارێزەرانەی كە فەرمانبەری گرێبەستن لە داودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و داوا دەكات كە خۆیان یەكلا بكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم، سەندیكای پارێزەرانی كوردستان نووسراوێكی بە واژووی نەقیبی سەندیكاكە بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو پارێزەرانەی كە فەرمانبەری گرێبەستن لە داودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گرێبەستەكانیان لە شەش مانگ زیاترە، پێویستە خۆیان لە نێوان كاری فەرمانبەری و كاری پارێزەرایەتی یەكلا بكەنەوە.

لە نووسراوەكەدا كە بە ژمارە 731 و دەرچووە تێیدا هاتووە، ئەو پارێزەرانە نابێت لەیەك كاتدا فەرمانبەر و پارێزەرەیش بن و هەردوو پیشە ئەنجام بدەن، بۆیە ئەگەر خۆیان یەكلا نەكەنەوە ئەوە سەندیكای پارێزەران رێكاری یاسایی بەرامبەریان دگرێتە بەر.

پێشتریش بەهەمان بریار سەرندیكای پارێزەرانی كوردستان سەرجەم فەرمانبەرانی ئاگەدار كردەوە كە مافی پارێزەرایەتیان نییە لە كاتێكدا ئەگەر فەرمانبەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم