پۆلیسی فڕه‌نسا پیاوێكیان گرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ هه‌زار و 600 نامه‌ی مۆبایلی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی ناردووه و له سه‌رجه‌می نامه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناكی لێ كردووه و باسی له كوشتنی كردووه.
میدیاكانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه له شاره‌دێی فیلۆربانی ڕۆژهه‌ڵاتی فڕه‌نسا ڕوویداوه و پیاوێكی ته‌مه‌ن 26 پاش ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی لێی جیا ده‌بێته‌وه، ئه‌میش به‌رگه‌ی دۆخه‌كه‌ی نه‌گرتووه و ده‌ستی كردووه به هه‌ڕه‌شه‌كردن.
ڕۆژنامه‌ی
پرۆگریس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه پیاوه‌كه له ماوه‌ی 10 ڕۆژ سێ هه‌زار و 600 نامه‌ی مۆبایلی بۆ ڕه‌وانه كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له كچه‌كه كردووه.
دواجار كچه‌كه پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كات و نامه‌كانی كوڕه‌كه‌یان پێشان ده‌دا و ده‌سبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌چنه سه‌ر ماڵی كوڕه‌كه و قۆڵبه‌ستی ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه گرتووخانه‌وه.
پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه كرد و پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ده‌سته‌به‌ریان كرد، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا واده‌ی دادگه‌یی كردنی ئازاد كرا، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كردن له كچه‌كه بۆ جارێكی تر، ئه‌وا توندترین سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ و به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن ده‌خرێته گرتووخانه‌وه.