بڕیاره سبه‌ی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی پانێڵی (ئه‌زموونی ژنانی هونه‌رمه‌ند و ڕوانگه‌ی ژنۆلۆژی) ڕێك بخات.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م، له شاری سلێمانی له شه‌قامی كانی ئاسكان، سه‌عات دووی نیوه‌ڕۆ له هۆڵی كوردۆلۆجی، پانێڵی (ئه‌زموونی ژنانی هونه‌رمه‌ند و ڕوانگه‌ی ژنۆلۆژی) به‌ڕێوه ده‌چێت كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی ڕێك ده‌خرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌شدارانی پانێڵێكه پێكهاتوون له زه‌هرا دۆگان كه باس له (هونه‌ر و شوناس) ده‌كات، هه‌وره‌ها ڕۆژگار مه‌حموود مسته‌فا كه باس له (كرده‌ی هونه‌ری وه‌ك هه‌ڵوێسته‌یه‌ك) ده‌كات، له‌گه‌ڵ ناگیهان ئاكارسهڵ له‌سه‌ر بابه‌تی (ڕوانگه‌ی ژنۆلۆژی بۆ هونه‌ر) قسه ده‌كات، هه‌روه‌ها خه‌نده حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵێكه ده‌بێت و هاتن بۆ هه‌مووانه.
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی، زانستی ژن و هاوژیانی ئازاده، به ڕوانگه‌یه‌كی ژنانه ئیش ده‌كات. له مێژووی ژن و كۆمه‌ڵگه و سروشت ده‌كۆڵێته‌وه. ناوه‌ندی له باكور و ڕۆژئاوا هه‌یه. له ڕۆژئاوا فاكه‌ڵتی و ئینستیوت و ناوه‌ندی لێكۆڵینهوهیشی هه‌یه. هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و میدیایی چالاكه. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و لاتین ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ند و سه‌نته‌ری ژنۆلۆژی چالاكه. ئه‌مساڵ له باشووریش ناوه‌نده‌كه كرایه‌وه و ده‌ست به چالاكی و پڕۆژه‌كانی ده‌كات له شاری سلێمانییه‌وه.