گۆرانیبێژی لاو شیشار ئه‌سوه‌د، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆماركراوی خۆی به‌ناوی "ترپه‌ی دڵ" بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شیشار ئه‌سوه‌د هونه‌رمه‌ندی لاو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای زیاتر له 20 ساڵ كاركردن له بواری هونه‌ری و مه‌قامدا، خۆشبه‌ختانه یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ریم بۆ هه‌واداران بڵاو كرده‌وه".
زیاتر گوتی، به‌رهه‌مه‌كه به‌ناوی (ترپه‌ی دڵ)ه كه له تێكست و میلۆدی عه‌تا ئه‌حمه‌ده و دابه‌شكردنی كاری ئه‌راینج و موزیك ئه‌فشین شوكری كردوویه‌تی، ڤیدیۆ و ده‌رهێنانی ڕه‌یان شێلازی ئه‌نجامی داوه، ئه‌كته‌ره‌كه ئه‌شكین ڕۆڵی بینیوه، به سپۆنسه‌ری كوردماكس موزیك و كه‌ی مه‌گه‌زین جێبه‌جێ كراوه.
ڕوونی كرده‌وه، بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده به‌رهه‌مه بڵاو ببێته‌وه، ئێسته ته‌نیا پڕۆمۆی به‌رهه‌مه‌كه به شێوه‌ی ڕێكلام بڵاو بووه‌ته‌وه.
شیشار وشیار ئه‌سوه‌د، پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندی لاو، له 1989 له كه‌ركووك له دایك بووه و ئێسته له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه، پێشتر كاری هونه‌ری له بواری مه‌قامدا كردووه، به‌ڵام "ترپه‌ی دڵ" یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌تی به‌شێوه‌ی تۆماركراو بڵاوی بكاته‌وه. بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده بڵاو ببێته‌وه. ئه‌و جیا له‌وه‌ی گۆرانیبێژه، هاوكات ژه‌نیاری ئامێری عوودیشه.