ئەمانگ ئەز لەو یاریانەیە کە سەرەتای بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی زۆر کەس گرنگی پێ نەدا و دوای چەند ساڵێک لە هەبوونی خەڵکی یارییان پێ کرد بە شێوەیەک کە ساڵی ڕابردوو زۆرترین داونلەودەری هەبوو.
ماڵپەڕی ''
theverge'' ئەوەی خستووەتەڕوو کە یاری ئەمانگ ئەز لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 بەرهەمهێنراوە و خراوەتە وێب و هەمووان توانیویانە بە ''بەلاش'' داونلەودی بکەن، بەڵام ئەو کات بەکارهێنەرێکی زۆری نەبووە تا ساڵی 2020 کە ئەو کات گەیشتە لووتکە.
2020 بوو بە گەیاندنی یاری ئەمانگ ئەز بۆ لووتکە
ئەوەیشی گوتراوە کە ئەم یارییە لە ساڵی 2020 تەنیا لە مۆبایل 264 ملیۆن کەس داونلەودی کردووە و رۆژانەیش لە پلاتفۆرمەکانی ''لایڤ گەیمینگ'' ''یاری ئەلیکترۆنەییەکان'' لە زۆرترین بینەرەکانبوو و سەرکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینی، بۆیە بڵاوکراوەتەوە کە ئەمانگ ئەز یەکێکە لەو یارییانەی 2020 گەیشتە لووتکە.
ئەمانگ ئەز یارییەکی موڵتی پلەیەری ئۆنڵاینە لە حوزەیرانی 2018 بەرهەمهێنرا و بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی گەیمەر و خەڵکی ئاسایی بە بەلاش داونڵەودی بکەن یاری پێ بکەن، جیاواز لە هەر یارییەک ساڵی ڕابردوو گەیشتە لووتکەی بەکارهێنانی کە تەنیا لە مۆبایل 264 ملیۆن کەس داونلەودی کردووە و وای کردووە بگاتە ئاستێکی بەرزی یاری جیهانی.