ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دانوستاندنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له كۆنگره‌ی چواره‌می جنێڤ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كانی سووریا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی و ئاشتییانه، ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش داوا ده‌كه‌ن دانوستاندنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌سه‌د بكه‌ن.
ستیڤان دی میستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ئاشكرای كرد، پێشبینی ناكات كه ڕاسته‌وخۆ ئامانجه‌كان بێنه ده‌ست له دانوستاندنه‌كانی ئاشتی له سووریا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، به‌ڵام به‌هیواین گفتوگۆكان به‌رهه‌میان هه‌بێ و بچنه سه‌ر ڕێڕه‌وی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دانوستاندنی سیاسی و كۆتا به‌و ململانێیانه بێ كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌و دانوستاندنه‌كانی له جنێڤ له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك ئه‌نجام ده‌درێن، به ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری زۆرێك له وڵاتانی زلهێزی دنیا ساز ده‌كرێ كه ده‌ستیان له ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا هه‌یه.
دی میستۆرا ڕای گه‌یاند، دۆخه‌كه ئێسته باشه و ڕووسیا داوای له ئه‌سه‌د كرد كه بۆردمانی ئاسمانی زۆرێك له ناوچه‌كان بوه‌ستێنێ و وڵاتانی نزیكیش له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، داوایان له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كرد ئاگربه‌ست له كاتی دانوستاندنه‌كان ڕابگه‌یه‌نن.
دوای ئه‌و قسانه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشكرای كرد كه ده‌یانه‌وێ دانوستاندنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاندی ڕژێمی ئه‌سه‌د ئه‌نجام بده‌ن.
سالم مسله‌ت گوته‌بێژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشكرای كرد، شاندی ئۆپۆزسیۆن نایه‌وێ ئه‌و گه‌ڕه‌ی دانوستاندنه‌كان وه‌ك جاره‌كانی پێشوو بێ و هیچ ئه‌نجامی نه‌بێ، چونكه ئێمه ئه‌زموونمان له دانوستاندن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌یه، ئه‌وان نایانه‌وێ دانوستاندن بۆ گۆڕینی سووریا بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ كاتی زیاتر به ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره‌تر و زیاتر دژ به خه‌ڵكی سووریا.
بڕیاره شاندی ئه‌سه‌د به سه‌رۆكایه‌تی باڵوێزی ڕژێمی ئه‌سه‌د له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شار جه‌عفه‌ری به‌شداری دانوستاندنه‌كان بكه‌ن و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بڕیاری 2254ی ده‌ركردووه و تێیدا داوای دانانی سیسته‌مێكی حوكم له سووریا ده‌كات كه جیا بێ له داوای هه‌ردوو و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازار و پاكی دووپات كردووه‌ته‌وه.