ئا‌ڤۆگادۆ به گوێره‌ی زۆربه‌ی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان به یه‌كێك له سوودمه‌ندترین میوه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه به جیهان و ناسینی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه وه‌ك به‌روبوومێكی پڕ سوود چیرۆكی سه‌یری له پشته‌وه‌یه، گرنگترینیش بریتییه له جه‌نگی ئا‌ڤۆگادۆ كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی نایه‌ت.
مه‌كسیك به هه‌نارده‌كاری سه‌ره‌كی ئا‌ڤۆگادۆ بۆ جیهان هه‌ژمار ده‌كرێ و له سه‌ره‌تاوه‌یش خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ئاڤۆگادۆیان بۆ خواردن به‌كارهێناوه، ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای مه‌كسیك زۆر له‌بارن و كه‌شوهه‌وایه‌كی شێداریان هه‌یه و ئه‌مه‌یش باشترین ژینگه‌یه بۆ گه‌شه‌ی ئا‌ڤۆگادۆ.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌و میوه‌یه گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و خواستی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر دروست بوو، ئه‌مه‌یش وایكرد هه‌رێمه‌كانی ڕۆژئاوای مه‌كسیك زۆرینه‌ی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانیان بگۆڕن بۆ دره‌ختی ئا‌ڤۆگادۆ و له‌وێوه‌یش به جیهان بڵاوبووه‌وه و خواستی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر دروست بوو.
به‌هۆی قازانجی زۆر و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی زۆری ئه‌مه‌ریكا له ڕێی كڕینی ئا‌ڤۆگادۆ له مه‌كسیكه‌وه، واشنتن له 1914 هاورده‌كردنی ئا‌ڤۆگادۆی قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام ئه‌وه درێژه‌ی نه‌كێشا و خواست له‌سه‌ری به‌رده‌وامی هه‌بوو و نرخیشی زۆر به‌رز بووه‌وه، له‌و كاته‌دا گرووپه مافیاكانی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر، بیریان له بازرگانیكردن به قاچاغ بۆ بردنی ئا‌ڤۆگادۆ بۆ نێو ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه، چونكه به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان، خێر و قازانجی زۆر زیاتر بوو له ئاودیوكردنی هۆشبه‌ره‌كان به قاچاغ بۆ نێو ئه‌مه‌ریكا.
له‌وكاته‌وه گرووپه مافیاكان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كێڵگه‌كانی ئا‌ڤۆگادۆ و به‌شێك له جووتیاره‌كانیان كوشت و به‌رهه‌مه‌كانیان لێ بردن و گواستیانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش وایكرد جه‌نگ له نێوان حكوومه‌تی مه‌كسیك و مافیاكان له‌سه‌ر ئه‌ڤۆگادۆ دروست ببێ و به جه‌نگی ئه‌ڤۆگادۆ یان زێڕی سه‌وز ناوبرا.
خاوه‌نی كێڵگه‌كانی ئا‌ڤۆگادۆ پاسه‌وان و چه‌كداریان بۆ گیراوه و كاتێك به‌رووبوومه‌كه‌یشیان ده‌گوێزنه‌وه چه‌ندان ئۆتۆمبێلی پڕ چه‌كدار یاوه‌ری بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ن
ململانێكه له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی نه‌هاتووه، دواتر ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی له‌سه‌ر ئا‌ڤۆگادۆ هه‌ڵگرت، به‌ڵام له 1997 جارێكی تر قه‌ده‌غه‌ی كرده‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی بێ‌سنوور ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان به‌كارده‌هێنا و پاره‌ی زۆری ئه‌مه‌ریكی به‌وهۆیه‌وه ده‌چووه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌بوو و دواجار واشنتن هه‌ر ناچار بوو كه ده‌رگه به ڕووی ئا‌ڤۆگادۆ بكاته‌وه.
مه‌كسیك ڕێژه‌ی 43%ی هه‌نارده‌ی گشتی جیهان له به‌رهه‌می ئا‌ڤۆگادۆ بۆ وڵاتانی جیهان هه‌نارده ده‌كات و پێشه‌نگی وڵاتانی گرتووه و زۆرینه‌ی به‌رهه‌می ئاڤۆگادۆیش له ویلایه‌تی میتشواكانی ڕۆژئاوای مه‌كسیكه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ویلایه‌ته زۆرینه‌ی ئا‌ڤۆگادۆی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام هێشتا هه‌ر هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن، چونكه حكوومه‌ت و مافیاكان به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌و میوه‌یه شه‌ڕیانه و جووتیاره‌كانی خاوه‌ن كێڵگه‌ی دره‌ختی ئاڤۆگادۆیش ده‌بێ پاسه‌وان بۆ كێڵگه‌كانیان بگرن و كاتێكیش به‌رهه‌مه ده‌به‌نه بازاڕ و ده‌یگوێزنه‌وه به هه‌مانشێوه ده‌بێ ئۆتۆمبێلی پڕ چه‌كدار پاسه‌وانی بكه‌ن، تا ده‌یگه‌یه‌ننه شوێنی مه‌به‌ست.
زۆرێك له جووتیاره‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه كه پاره‌ی پاسه‌وانی زۆر بده‌ن، تا كێڵگه‌كانیان بپارێزن و یاوه‌ری بارهه‌ڵگره پڕ له ئاڤۆگادۆكان بكه‌ن تا ده‌گاته بازاڕ یان ده‌گه‌یه‌نرێته سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، بۆیه له‌لایه‌ن مافیاكانه‌وه سته‌میان لێ ده‌كرێ و زۆرجار به‌رهه‌مه‌كانیان لێ ده‌بردرێ، بۆیه ئه‌مه وایكردووه به هه‌ژاری و نه‌داری بمێننه‌وه.
ڕه‌نگه به‌لاته‌وه سه‌یر بێ، ئه‌و ئاڤۆگادۆیه‌ی له بازاڕه‌كان ده‌یكڕیت، دره‌خته‌كانی پاسه‌وانیان هه‌یه و تا ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیكیش ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یشه به به‌رده‌وامی بپرسن، بۆچی نرخی ئا‌ڤۆگادۆ هێنده گرانه به به‌راورد به به‌رووبوومه‌كانی تر، به دڵنیاییه‌وه به‌هۆی تێچووی زۆری به‌رهه‌مهێنان و پێدانی مووچه و پاره به پاسه‌وانی كێڵگه و بارهه‌ڵگره‌كان، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی ئا‌ڤۆگادۆ زۆر زیاد بكات، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت، بۆیه له بازاڕه‌كان به گرانترین میوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
قازانجی له بازرگانی به هۆشبه‌ر زیاتره و مافیاكانی مه‌كسیك ڕوویان تێ كردووه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به دواداچوونه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ڕۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه چوار بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی پڕ له ئا‌ڤۆگادۆ له كاتی گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مافیاكانه‌وه ده‌دزرێ و بۆ شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌یگوێزنه‌وه و به قاچاغ ده‌یفرۆشنه‌وه، ئه‌مه‌یش واده‌كات جووتیار و باخداران تووشی گه‌وره‌ترین زیان ببن و ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌ژارتر بن.
ئێسته مه‌كسیكییه‌كان به به‌رده‌وامی دارستانه‌كان ده‌بڕنه‌وه و دره‌ختی ئا‌ڤۆگادۆی لێ ده‌چێنن، ئه‌مه‌یش وایكردووه زیانی گه‌وره به ژینگه‌ی وڵاته‌كه بگه‌یه‌نێت، به‌ر له‌وه‌ی
ئا‌ڤۆگادۆ ئه‌و ناوبانگه جیهانییه دروست بكات و ئه‌و خواسته زۆره‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت، نزیكه‌ی 33%ی خاكی مه‌كسیك دارستانی سروشتی بوو، به‌ڵام ئێسته زۆرینه‌ی دارستانه‌كان بڕاونه‌ته‌وه و ئاڤۆگادۆیان له شوێن چێنراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ڕێژه‌ی دارستان له مه‌كسیك بۆ 6.9% كه‌م ببێته‌وه.