به هۆی هه‌ڵاتنی گایه‌ك له یه‌كێك له قه‌سابخانه‌كانی نیویۆرك، چه‌ندان ئۆتۆمبێلی پۆلیس كه‌وتنه گه‌ڕ، تا دواجار گایه‌كه‌یان جڵه‌وگیر كرد.
پۆلیسی نیویۆرك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ورووژا، دوای ئه‌وه‌ی گایه‌ك له قه‌سابخانه‌یه‌ك خۆی دزییه‌وه.
له هێلیكۆپته‌ر، وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه گیراون، له كاتێكدا كه پۆلیس سه‌رقاڵی ڕاونان و هه‌وڵدانه بۆ گرتن و جڵه‌وكردنی.
پۆلیس ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ڕێگرتن له زیاتر رۆییشتنی گایه‌كه به‌كار هێنا تا له ڕێبوارانی دوور بخاته‌وه.
گه‌ڕه‌كی كۆینز، ماوه‌یه‌كی باش بووه پرسوباسی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر.
سارجێنت لی جۆنز گوته‌بێژی پۆلیس، دوای ئه‌وه‌ی به دوو سه‌عات گایه‌كه‌یان گرت و له خانوویه‌كدا له گه‌ڕه‌كی جامایكا له دووریی 2.4 كیلۆمه‌تر له قه‌سابخانه‌كه جڵه‌وگیر و به‌ندیان كرد، دواتر له رێی پێنج تیرلێدانی هێمنكه‌ره‌وه، هێوریان كردووه‌ته‌وه.
پۆلیس رای گه‌یاندووه هۆی غه‌زرینی ئه‌و گایه نه‌زانراوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه فاكته‌رێك له پشت هه‌ڵاتنییه‌وه هه‌بێت.
گا، ئاژه‌ڵێكی شیرده‌ره و له ماڵباتی مانگایه‌كانه، ئاژه‌ڵێكی به‌هێزه و له هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی گراندا ده‌خرێته كار، پێشتر له كورده‌واری زۆر ئه‌ركی پێ دراوه، له گرینگ‌ترینیان جووتكردنه كه به‌و گایه‌یان ده‌وت گاجووت.
مامه‌یاره ئه‌حمه‌د