بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركووك بۆ كورته فیلم له هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی ئه‌و شاره ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
ساڵی رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا فێستیڤاڵه‌كه به شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م، ڕۆكان جاف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بڕیاره ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌م 13 و 14ی ئه‌م مانگه، دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ركووك بۆ كورته فلیم له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێت، ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌وه فێستیڤاڵه‌كه به شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاوازتره و له‌ژێر ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كاندا ئه‌و فێستیڤاڵه به‌ڕێوه ده‌چێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، بۆ ئه‌مساڵ سه‌ره‌تا 96 كورته فیلم بۆ ستافی فێستیڤاڵه‌كه هات و دواتر توانیویانه سوود له 82 فیلم وه‌ربگرن، ئه‌وانه‌ی تریان به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه نه‌بوونه كه ئه‌وان دایانناوه و ئه‌و 82 فیلمه‌یش ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی به‌رایی كراون، لیژنه‌كه‌یش له‌و 82 فیلمه ته‌نیا 13 فیلمیان ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ڕیزی پێشبڕكێیه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داوه‌ریی فێستیڤاڵهكهیش دكتۆر عزه‌دین شهڵحه كه سه‌رۆكی فێستیڤاڵی سینه‌مای قودسه و ئه‌ندامه‌كانیش بریتین له د. بورهان سه‌عاده، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی سینه‌مای ئوردن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند وداد كامل، هه‌روه‌ها چه‌ند ره‌خنه‌گرێكی سینه‌مای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، فیلمه‌كانیش بریتین له فیلمی دیكیۆمێنتاری و ئه‌نیمه‌یشن و ڕۆمانه فیلم، دواتر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می كورته فیلمه‌كان دیاری ده‌كرێن و پاشان خه‌ڵات ده‌كرێن.