وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزی قودس و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه
ئەمەریکا سێ سەرکردەی ئەو گروپەی خستە ناو لیستی سزادراوان
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جیا له به تیرۆریست ناساندنی ئه‌و گرووپه، هه‌رسێك سه‌ركرده‌ی حووسی به ناوه‌كانی "عه‌بدولمه‌لیك حووسی، عهبدولخهلیق به‌دره‌دین حووسی و عه‌بدوڵا یه‌حیا حه‌كیم"ی خستووه‌ته ناو لیستی سزادراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و دژی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌جه‌نگن، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، بۆ پشتیوانی له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن هێزیان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه و فڕۆكه‌كانیان پێگه‌ی حووسییه‌كان به ئامانج ده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئامانج له به تیرۆریست ناساندنی ئه‌و گرووپه، وه‌ڵامدانه‌وه‌یانه له به‌رانبه‌ر چالاكییه تیرۆریستییه‌كانیان كه بریتین له په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێ، كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی یه‌مه‌ن و هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای كۆتاهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌و وڵاته ده‌كات و ئێران به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و ئاڵۆزییانه ده‌زانێت كه ساڵانێكه داوێنی یه‌مه‌نی گرتووه‌ته‌وه.
بڕیارەکە بۆ وەستاندنی ئێران لە دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەکە دەرچووە
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، مایك پۆمپیۆ له تویتێكدا ئاماژه‌ی داوه، ئامانج له به‌تیرۆریست ناساندنی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن، راگرتنی چالاكییه تیرۆریستییهكانیهتی و هه‌روه‌ها وه‌ستاندنی ئێرانه له ره‌فتاره‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ساڵی 2018 ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسدارانی وه‌ك هێزێكی تیرۆریست ناساند و ئه‌و گرووپه میلیشیایه خرایه ناو لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م داراییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بلۆك كرد.
ئه‌و بڕیاره بووه هۆی كاردانه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و یه‌مه‌ن، له به‌غدا هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیش به مووشه‌كی ئێرانی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری سعوودی، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه ناو لیستی تیرۆری له هه‌ردوو گرووپی میلیشیایی حه‌شدی شه‌عبی و حووسییه‌كان كرد.
رۆژی هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئه‌مه‌ریكا حه‌سه‌ن ئیرلو باڵوێزی ئێران له‌لای حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، ئه‌و كه‌سه دیپلۆماتكار نییه و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی قودسی سوپای پاسدارانه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه.
ئەو بڕیارە ئێران هەنگاوێکی تر لە خەونی هیلالی شیعی دوور دەخاتەوە
ئامانجی ئێران له به‌شداریكردنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و پاڵپشتی له حووسییه‌كان، سه‌رقاڵكردنی سعوودیه‌یه به‌و وڵاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌مپه‌ره‌كانی ریاز له به‌رده‌م ئه‌و هێڵه ستراتیجییه‌ی به‌ناوی هیلالی شیعی ناسراوه، وه‌لا بنێت و سعوودیه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوپه‌یمانییه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو پێك هێناوه و پێوه‌ندییه ته‌ناهی و هه‌واڵگرییه‌كانی بۆ رێگری له ئێران، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چڕ كردووه‌ته‌وه.
هیلالی شیعی له باشووری ئێرانه‌وه به سنووری ئه‌هوازدا و به به‌سره و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و پارێزگای به‌غدا و رۆژئاوای مووسڵدا تێده‌په‌ڕێت، له سووریا به باشووری پارێزگای دێره‌زووردا ده‌ڕوات و به باكوری دیمه‌شقدا ده‌چێته‌وه ناو لبنان.
كۆمه‌ڵێك له‌و ناوچانه‌ی ئه‌و هیلاله پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، سوننه‌ی حه‌نه‌فی و شافیعی و عه‌له‌وییه‌كانن و هه‌ندێك مه‌سیحی و ئێزیدیش تێیدا نیشته‌جێن، بۆ نموونه رومادی و سامه‌ڕا له عێراق و دێره‌زوور له سووریا كه دانیشتووانیان سوننین.
به تیرۆریست ناساندنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه تاران وه‌ك هێزی وه‌ستاندنی سعوودیه ناویان ده‌بات، هه‌نگاوێكی كردارییه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بۆ له‌مپه‌ر خستنه‌سه‌ر رێی ئێران و ده‌ستی سعوودیه و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی زیاتر كراوه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌دوای كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام بن له به‌ئامانجگرتنی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له یه‌مه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی نووسیویه‌تی، تره‌مپ ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن بباته سه‌ر كه له‌كاتی هاتنه سه‌ركاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئێران به هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داویه‌تی. ده‌یه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌جێ بهێڵێت، كۆمه‌ڵێك رێپێدانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل به یاسایی بكات بۆ راگرتنی ئێران له پێشڕه‌وییه‌كانی.