به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئیسرائیلی، حزبوڵای لبنان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی بچو‌وكدا له‌ناو لبنان سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان قۆرخ كردووه، منداڵی سه‌ركرده‌كانیان زیاترین سوودیان له بودجه و داهاتی ئه‌و وڵاته بینیوه.
سیستمی بانکیی لۆکاڵییان لە ناوچە شیعەنشینەکان دامەزراندووە
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێم تی سی ئیسرائیلی كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێوه‌ستن به هه‌واڵگری و تیرۆریزم، چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حزبوڵای لبنانی له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌و وڵاته خستووه‌ته روو.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده، حزبوڵا وه‌ك حكوومه‌تێكی بچووك له‌ناو حكوومه‌تی لبناندا سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی قۆرخ كردووه، ئاماژه به‌و قازانجه بازرگانییانه ده‌دات كه منداڵی به‌رپرسانی حزبوڵا له چالاكییه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌یكه‌ن.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به كۆمپانیایه‌ك دراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی یاسر مووسه‌وی، كوڕی عه‌باس مووسه‌وی سه‌رۆكی پێشووی حزبوڵا و جه‌واد نه‌سروڵا كوڕی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و چه‌ند منداڵه به‌رپرسی تری ئه‌و حزبه دراوه و نووسراوه، داهاتی حزبوڵا له‌و ته‌نگژه ئابووری و سیاسییه‌ی باڵی به‌سه‌ر لبناندا كێشاوه، زۆر زیاتره له قازانجه‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به حزبوڵان، ئاستی خۆشبژێوی و ژیانیان زۆر باشتره له كارمه‌ندانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئاسایی.
زیاد له یه‌ك ساڵه لبنان رۆچووه‌ته ناو ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابووری و سیاسییه‌وه و هیچ ئاسۆیه‌ك نییه بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ته‌نگژه‌یه پێوه‌سته به چه‌ند كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی. گه‌نده‌ڵیی له ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ناو حكوومه‌ت و ئاڵۆزی سیاسیی و سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت و كێشه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان، نه‌بوونی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و دواجار ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا، له قووڵترین كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن كه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ست یه‌كتر و دۆخی لبنانیان به‌ره‌و تاریكییه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو بردووه.
کوڕی حەسەن نەسڕوڵا زۆربەی تەندەر و گرێبەستە ئابوورییەکانی حکوومەتی وەرگرتووە
له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردووه‌وه قه‌یرانی ئابووری به تۆخی له ناوچه شیعه نشینه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبوڵا له باشووری لبنان و ده‌وروبه‌ر و باشووری به‌یرووت و بیقاع، كاریگه‌ری به‌جێ هێشتووه. له‌و ناوچانه ئێسته كه‌می خۆراك و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان و سووته‌مه‌نی و ده‌رمان و كێشه‌ی سیستمی بانكی دروست بووه، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وته‌كانیشی هه‌ڵكشانی رێژه‌ی تاوان و دابه‌زینی ئاستی ته‌ناهییه.
یارمه‌تییه داراییه‌كانی ئێران
له‌و راپۆرته‌دا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، حزبوڵای لبنان كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی بۆ هاوكاریكردنی شیعه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ست پێ كردووه. ئه‌و هاوكارییانه‌ی له ئێرانه‌وه وه‌رگرتووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێران له ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابووریدایه، به‌رده‌وامه له یارمه‌تیدانی حزبوڵا. ئه‌و هاوكارییانه ته‌نیا بۆ كه‌رتی سه‌ربازی حزبوڵا نییه، به‌ڵكو له چالاكییه نا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌شدا هاوكاری حزبوڵا ده‌كات.
حزبوڵا زنجیره فرۆشگایه‌كی به‌ناوی نوور له باشووری لبنان و باشووری به‌یرووت و دۆڵی بیقاع كردووه‌ته‌وه، كه‌لوپه‌لی ئێرانی و سووری به نرخی هه‌رزان و به 50٪ كه‌متر له بازاڕ خستووه‌ته به‌رده‌ستی شیعه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه. هاوكات حزبوڵا ده‌ستی كردووه‌ته هاورده‌كردنی جلوبه‌رگ كه به نرخێكی هه‌رزان به شیعه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌فرۆشێت.
زنجیرە مارکێتی نووریان دامەزراندووە و بە نیوەی نرخ کاڵاکان دەفرۆشن
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی كه به‌هۆی شه‌ڕی سووریا و به‌شداری حزبوڵا له‌و شه‌ڕه، لبنان تووشی قه‌یرانی كاره‌با و سووته‌مه‌نی هات، حزبوڵا ده‌ستی داوه‌ته كڕینی گازویل و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كۆگای ده‌كات و چه‌ندان موه‌لیده‌ی گه‌وره‌ی كڕیوه كه له كاتی بڕینی كاره‌بای نیشتمانی، كاره‌با ده‌داته ناوچه شیعه‌نشینه‌كان.
پێدانی قه‌رزی بێ زیاده
دوای بلۆككردنی هه‌ژماری حزبوڵا له بانكه‌كانی لبنان به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و حزبه ده‌ستی كرد به پێدانی قه‌رزی بێ زیاده و به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی لۆكاڵی بۆ پێدانی قه‌رزی بچووك، بازنه‌ی داراییه‌كانی په‌ره پێ داوه، ئه‌و حزبه ده‌ستی كردووه به دانانی ئامێری ئای تی ئێم بۆ راكێشانی پاره و سیستمێكی بانكی لۆكاڵی دامه‌زراندووه.
ئه‌و راپۆرته ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك بازرگانی و گرێبه‌ستی حكوومی كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه به ناوی كوڕی سه‌ركرده‌كانی حزبوڵا و له‌وانه جه‌واد نه‌سروڵا، كوڕی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌رۆكی حزبوڵای لبنان كردووه كه له‌و قه‌یرانه داراییه‌دا سووده‌كانیان چه‌ند هێنده‌ی داهاتی حكوومه‌ته و له رێی پێوه‌ندییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی باوكییه‌وه، توانیویه‌تی گه‌شه به كاره بازرگانییه‌كانی بدات.