جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا، ویلیا‌م برێنزی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان كرد كه ماوه‌ی 33 ساڵ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه.
پێشتر باڵیۆزی ئەمەریکا بووە لە مۆسکۆ
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی
یۆرۆنیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بایدن ویلیا‌م برێنزی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان كرد.
برێنز له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو و ئه‌ندامی ئه‌و شانده‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو كه به نهێنی له عومان له‌گه‌ڵ ئێران كۆ بوونه‌وه.
ویلیا‌م ته‌مه‌نی 64 ساڵانه و ماوه‌ی 33 ساڵ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه و پێشتریش باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا بوو له رووسیا.
دوای هاتنه سه‌ركاری دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ، ساڵی 2017 نامه‌یه‌كی پڕ له ره‌خنه‌ی له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نارد و خۆی خانه‌نشین كرد.
جۆ بایدن له‌كاتی راگه‌یاندنی ویلیا‌م برێنز بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، به كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ئه‌زموون ناوی برد و گوتی، برێنز ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌مه‌ریكا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه وڵاته‌كه‌مان، پێویستی پێیه‌تی.
ویلیا‌م برێنز دكتۆرای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له زانكۆی ئه‌كسفۆرد وه‌رگرتووه و یه‌ك له رژدترین ئه‌ندامانی كابینه‌ی جۆ بایدنه كه بڕیاره له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كۆشكی سپی بگرێته ده‌ست.