خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.. یۆڤانتۆس و سڤیلییە سەركەوتنیان بەدەستهێنا

:: AM:09:59:23/02/2017 ‌

شەوی رابردوو دوو یاریی تر لە چوارچێوەی یارییەكانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوە چوون و تێیدا هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و سڤیلییەی ئیسپانی سەركەوتنیان بەدەستهێنا.

یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بردەوە، هەردوو گۆڵەكەش لەلایەن ماركۆ پجاكای كڕواتی لە خولەكی 72 و دانی ئەلڤێسی بەرگریكاری بەڕازیلی لە خولەكی 74 هاتنە تۆماركردن.

یانەی سڤیلییەش لەنێو یاریگە و جەماوەری خۆی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی بردەوە.

گۆڵەكانی یانەی سڤیلییە لەلایەن پابلۆ سەرابیا لە خولەكی 25 و خواكین كۆریا لە خولەكی 62 هاتنە تۆماركردن، تاكە گۆڵی یانەی لیستەر سیتیش لەلایەن جیمی ڤاردی لە خولەكی 73 تۆمار كرا.

یاریی گەڕانەوەی نێوان هەرچوار یانەكە لە رۆژی 14ی مانگی داهاتوو دێتە ئەنجامدان و بەفەرمی دوو یانەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەردەكەون.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م