گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌وره‌ترین پڕۆژه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له سلێمانی ده‌خرێته‌وه گه‌ڕ كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی سنووره‌كه ڕاگیرابوو.
شاری پیشه‌سازی عه‌ربه‌ت یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره‌كان و له‌سه‌ر سه‌تان دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت و به ده‌یان كۆمپانیای گه‌وره له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه له خۆی ده‌گرێت، به‌شێك له‌و شاره بۆ كۆمپانیا و كارگه گه‌وره‌كانی ئێران دانراوه.
پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری دوو هه‌زار و 750 دۆنم دروست ده‌كرێ، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه كاركردن تێیدا وه‌ستاوه و زیاتر له 280 كارخانه‌ی جۆراوجۆر له خۆده‌گرێت كه له 80%یان پشت ده‌به‌ستن به به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆ و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنن.
سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه 15 هه‌زار هه‌لی كار له خۆده‌گرێت و دوای ته‌واوبوونیشی زیاتر له 30 هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت، هه‌روه‌ها چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجی وه‌ك كارخانه‌كانی پترۆكیمیاوی له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌مه‌یش له مێژووی كوردستان و عێراقدا تا ئێسته دروست نه‌كراون.
زۆرترین پرۆژه بۆ پارێزگای سلێمانی كراوه به‌راورد به پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان
مه‌لا یاسین مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه كه مانگی رابردوو له سنووری سلێمانی ئه‌نجامدرا، گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی شاری پیشه‌سازی له سلێمانی ده‌ستپێكردنی دوا خرا كه ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و ناوچه‌كه‌یش.
روونیشی كرده‌وه كه بڕیاربوو له شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له پارێزگا به‌ڕێوه بچێت و دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له رێوره‌سمێكدا به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ست پێكردنی پرۆژه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ، به‌ڵام دواخرا بۆ مانگی داهاتوو.
هه‌روه‌ها گوتی، تا ئێسته‌ش 100 كارگه‌ی گه‌وره و وه‌به‌رهێنه‌ر پرۆپۆزه‌ڵی خۆیان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له شاری پیشه‌سازی عه‌ربه‌ت ده‌ست بكه‌ن به‌كاركردن و وه‌به‌رهێنان .
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێی ئامارێك كه پێشر "وشه" بڵاویكرده‌وه، زۆرترین پرۆژه بۆ پارێزگای سلێمانی كراوه به‌راورد به پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان كه ته‌نیا له سلێمانی 251 پڕۆژه ئه‌نجام دراون.
هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت له ماوه‌ی رابردوودا راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخسته‌ی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ شاری پیشه‌سازی عه‌ربه‌ت ئاماده بكه‌ن، له ئایندهی نزیكدا ئه‌و به‌شه‌ی له زه‌وییه‌كان ماوه‌ته‌وه ده‌درێت به وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی سنووره‌كه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه كه شاری پیشه‌سازی عه‌ربه‌ت هه‌رچی زووه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كابینه‌كانی رابردوو نه‌توانرا ئه‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه به‌گه‌ڕ بخرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی