به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شارۆكه‌ی خالسی باكوری پارێزگای دیاله سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قینه‌وه و زیادی مادی و گیانی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك بازگه‌یه‌كی شارۆكه‌ی خالس بووه و ئۆتۆمبێله‌كان خۆیان به بازرگه‌كه و هێزێكی ته‌ناهی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان خۆی به بازگه‌یه‌كی ته‌قاندووه‌ته‌وه و یه‌كێكی تریش به بازگه‌یه‌كی به‌ردینی گوله‌نه‌بڕ ته‌قیوه‌ته‌وه و سێیه‌میشیان له نزیك ناوچه‌ی ته‌سه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و شوفێری ئۆتۆمبێله‌كانیش كه‌سانی خۆكوژ بوون و شوێنه‌واریان نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، كوژراو و بریندار له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ن و تا ئێسته ئاماره‌كان ڕانه‌گه‌یه‌نراون، به په‌له ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
هاوكات عوده‌ی خدران قایمقامی شارۆكه‌ی خالس ئاشكرای كرد، ته‌قینه‌وه‌كان دوو بازگه‌یان كردووه‌ته ئامانج و بوونه‌ته هۆی كوژرانی چوار كه‌س و برینداربوونی نۆ كه‌سی تر، به‌وهۆیه‌وه ڕێگه‌ی كه‌ركووك-به‌غدا داخراوه و هاتوچۆش له شارۆكه‌ی خالس و ناوچه‌كه قه‌ده‌غه‌كراون و ڕێوشوێنی ته‌ناهی توند گیراوه‌ته‌به‌ر.