بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر، له‌باره‌ی ڕه‌وتی ڕۆشنبیری كۆڕێك بۆ عومه‌ر فه‌رهادی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شاره‌كه ساز بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ئاشتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، سه‌عات سێی عه‌سر له ناو كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر، كه ده‌كه‌وێته ناو بازاڕی داون تاون له نهۆمی دووه‌م، له‌باره‌ی ڕه‌وتی ڕۆشنبیری له ساڵانی په‌نجاكان، كۆڕێك بۆ عومه‌ر فه‌رهادی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شاره‌كه ساز بكه‌ین، كه ئاگاداری زۆری هه‌یه له ڕه‌وتی ڕۆشنبیری شاره‌كه‌مان".
ئه‌زموونێكی فراونی هه‌یه له بواره‌كانی نووسین و ئه‌ده‌بیات
زیاتر گوتی، "بۆ كۆڕه‌كه هاتن بۆ هه‌مووانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م كۆڕه‌كانمان ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بن".
عومه‌ر فه‌رهادی یه‌كێكه له ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره دیاره‌كانی كورد، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاره‌وه هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌زموونێكی فراونی هه‌یه له بواری نووسین و بواری ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا، ده‌یان ساڵه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكی پیشه‌یی له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات، ئێسته ته‌مه‌نی سه‌رووی 80 ساڵه.
كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه كار و چالاكی كولتووری و وه‌شاندنی كتێب ده‌كات، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و كولتووری و هونه‌ری كردووه و زۆرترین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ناساندنی كتێب له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت. له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی كۆڕێكی گه‌شه‌پێدانی تاك و گه‌نجانه‌وه كه بۆ دكتۆر زانا قه‌ساب كردبوو زیاتر له دوو هه‌زار گه‌نج له هۆڵی میدیای شاره‌كه توانی كۆبكاته‌وه كه ئه‌مه بۆ هه‌ولێر كارێكی نوێ بوو.