نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی دا له‌وه‌ی به‌رله‌وه‌ی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن ده‌ست پێ بكات، گومان هه‌یه هه‌وادارانی دۆناڵد تره‌مپ خۆپێشاندانی چه‌كداری له 50 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ بكه‌ن، بۆیه هێزه‌كانی ته‌ناهی ئاماده‌یی ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه نووسیوه و ئاماژه ده‌دات، گومان ده‌كرێ به‌رله‌وه‌ی جۆ بایدن رێوڕه‌سمی سوێندخواردن ده‌ست پێ بكات، پشتیوانانی تره‌مپیش خۆپێشاندانی توندوتیژ و چه‌كداری له 50 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ بكه‌ن، له‌ناویاندا له واشنتن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چه‌كدار له ئێسته‌وه پیلانیان داناوه به‌رله‌وه‌ی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه بچێت، خۆپێشاندان له 50 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ بكه‌ن، بۆیه له ئێسته‌وه هێزه‌كانی ته‌ناهی رێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر و ئاماده‌ییان بۆ ئه‌و رووداوه چاوه‌ڕوانكراوه هه‌یه.
بڕیاره له 20ی ئه‌م مانگه رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كامالا هاریس وه‌ك جێگری، له به‌رده‌م كۆشكی سپی له واشنتن به‌ڕێوه بچێت. له‌وباره‌یه‌وه جۆ بایدن رای گه‌یاندووه، ترسی نییه له‌وه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌واداران و پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپ و به هاندانی ئه‌و، هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگریس و كرده‌ی تێكده‌رانه‌یان كرد. بۆیه به‌رپرسانی ته‌ناهی له ئه‌مه‌ریكا، گومانیان هه‌یه هه‌مان رووداو دووباره ببێته‌وه، بۆیه گرنگه ئاماده‌یی بۆ ئه‌و رووداوه بكرێت.