نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:15:23/02/2017 ‌



ئەمڕۆ پێنجشەمە نرخی هەر ئۆنسێک زێڕی عەیار ٢٤ بە هەزار و 236 دۆلار دەفرۆشرێت.. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:


مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 251 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 222 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 191 هەزار دینار


پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.


دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 236 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 126 هەزار و 500 دینار دەستنیشان كراوە.

 



وشە - سلێمان تاشان