به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، گرتنی ته‌قه‌كه‌رێكی راگه‌یاند كه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌ی كردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاند، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ته‌قه‌كه‌رێك گیراوه كه له‌ناو ئۆتومبێلهكهیهوه ته‌قه‌ی كردبوو.
"دوای بڵاوبوونه‌وی گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تێیدا كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌ناو شاری سلێمانیدا ته‌قه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری راسپارد كه هه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه له‌و گرته ڤیدیۆییه" پۆلیس وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه دادوه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پێ كرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر دوو چه‌ك له جۆری ئێم فۆڕو ده‌مانچه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كه. هه‌روه‌ك باس له‌وه كراوه كه ئێسته تۆمه‌تبار( ج، ح، ح) بهربڕیاری دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.