پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه، رێكخستنێكی به‌رفراوان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م، له‌كاتی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی كۆشكی سپی به جۆ بایدن، لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ له 50 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا شۆڕشی چه‌كداری هه‌ڵگیرسێنن.
لایەنگرانی ترەمپ رێکخستنیان لە سەرجەم ویلایەتەکان کردووە
بۆڵته‌نی ناوخۆیی ئێف بی ئای بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی فیدراڵ زانیاری ده‌ست كه‌وتووه له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م، لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا، راپه‌ڕینی چه‌كداری ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی سی ئێن ئێن به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی ئێف بی ئای رای گه‌یاندووه، لایه‌نگرانی تره‌مپ رێكخستنێكی به‌هێزیان كردووه و نیازیان هه‌یه له سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌ت له واشنتن و نزیك كۆشكی سپی خۆپێشاندان به‌ڕێ بخه‌ن.
بڕیاره رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م جۆ بایدن له كۆنگرێس سوێندی یاسایی بخوات و به فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی كۆشكی سپی له دۆناڵد تره‌مپ وه‌ربگرێت، تره‌مپ رای گه‌یاندووه، راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه نابێت.
کۆمەڵێک گروپی توندرەون کە چەکیان لە دەستە
رۆژی شه‌شی كانوونی دووه‌م، له‌كاتی بڕیاردانی كۆنگرێس له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه ئه‌لیكتراڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خۆپێشاندانێكی به‌رفراوان له واشنتن و به‌رده‌م كۆشكی سپی به‌ڕێوه چوو، تره‌مپ له‌و خۆپێشاندانه‌دا ئاماده بوو و وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، ئێسته ده‌توانن بچن ده‌نگه دزراوه‌كانتان بگه‌ڕێننه‌وه.
دوابه‌دوای وتاره‌كه‌ی تره‌مپ، لایه‌نگرانی هێرشیان كرده سه‌ر هۆڵی كۆنگرێس و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگرت، له‌و هێرشه‌دا پێنج خۆپێشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كۆماریخوازانه‌ی نیازی لایه‌نگرییان له دۆناڵد تره‌مپ هه‌بوو، له‌كاتی ده‌نگداندا پاڵپشتی له بایدن بكه‌ن.
سی ئێن ئێن نووسیویه‌تی، پۆلیسی فیدڕاڵ هێزێكی زۆری له‌ناو ویلایه‌ته‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئێف بی ئای گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات، گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له چه‌ند رۆژی داهاتوو مه‌ترسییه‌كی رژد بۆ ته‌ناهی ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی پۆلیسی فیدراڵ، توندوتیژییه‌كان له ده‌وروبه‌ری باره‌گای كۆنگرێس له رۆژانی 17 بۆ 20ی كانوونی دووه‌م مه‌ترسییه‌كی رژدی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه كۆنگرێس نیازی بانگهێستی تره‌مپی هه‌بێ بۆ لێپێچینه‌وه، راپه‌ڕینی چه‌كداری ده‌ست پێ ده‌كات.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام هەژمارێکی نوێی کردووەتەوە
ماریه‌ل باوزه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی واشنتن داوای له دانیشتووانی ئه‌و شاره كردووه له رۆژی سوێندخواردنی یاسایی جۆ بایدن، له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین سه‌یری رێوڕه‌سمه‌كه بكه‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی واشنتن نیگه‌رانی خۆی له سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی له‌و شاره ناشارێته‌وه و ده‌ڵێ، من له‌وه ده‌ترسم رووداوێك ببێت به هه‌ڕه‌شه بۆ دیموكراسییه‌كه‌مان و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ی ناو ئه‌مه‌ریكان كه هه‌م چه‌كیان پێیه و هه‌میش مه‌ترسیدارن.
رۆژی هه‌ینی هه‌شتی كانوونی دووه‌م، دوو رۆژ دوای هێرشكردنه سه‌ر هۆڵی كۆنگرێس، هه‌رسێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و فه‌یسبووك و تویته‌ر له ترسی "هاندان بۆ توندوتیژی" بڕیاری داخستنی هه‌میشه‌یی هه‌ژماری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپیان دا، ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر لایه‌نگرانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای تووڕه كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیلیگرام ئه‌كاونتێكی نوێی كردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی زیادبوونی به‌كاربه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه رووسییه.
له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا نانسی پیلۆسی و كۆمه‌ڵێك له كۆنگرێسمانه دیموكراته‌كان پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌وه‌یان خستبووه سه‌ر مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی له تره‌مپ وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مایك پێنس ده‌ستی به ڕوویانه نا و رای گه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی كۆشكی سپی به‌ده‌سته‌وه بێت، من وه‌ك جێگر له‌گه‌ڵی ده‌مێنمه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ تا ئێسته‌یش ددان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نانێت و پێی وایه، ده‌نگه‌كانی له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه دزراون، ئه‌وه چه‌كێكی به‌هێزه بۆ تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی ناڕازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام به نرخێكی گران له‌سه‌ر دیموكراسی و ته‌ناهی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه كه به ئارامترین و دیموكراتترین وڵاتی دنیا ناسراوه.
ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كان به ئاستێك په‌ره‌یان سه‌ندووه كه ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ئابووری ناوخۆییه و دوای داخستنی هه‌ژماری تویته‌ری تره‌مپ، به‌های كاغه‌زه داراییه‌كانی تویته‌ر له بۆرسه‌ی جیهانی به رێژه‌ی 11٪ دابه‌زی و 12 كۆمپانیا و بانكیش هاوكارییه داراییه‌كانیان بۆ ئه‌و كۆنگرێسمانانه راگرت كه له‌كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له حه‌وتی كانوونی دووه‌م، ده‌نگیان به جۆ بایدن نه‌دا.