ماوه‌یه‌كه توركیا ده‌یه‌وێ شێوه‌زاری ده‌نگیی به‌رانبه‌ر به ئه‌وروپا بگۆڕێت، بۆیه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له ئه‌وروپا نزیك ببێته‌وه. ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رای گه‌یاندووه، پاشه‌ڕۆژی توركیا له ئه‌وروپادایه، بۆیه ده‌بێ له بیناكردنهكهی ئه‌وروپا هاوكاریمان بكات.
به‌پێی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو له‌گه‌ڵ باڵوێزی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئه‌نكه‌ره كۆ بووه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رای گه‌یاند، پاشه‌ڕۆژی توركیا له ئه‌وروپایه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین بۆ بیناكردنی ئه‌و رۆیشتنهمان بۆ ئه‌وروپا، یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆی هاوكاریمان بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا زیاتر گوتوویه‌تی، ئێمه ده‌مانه‌وێ چاكسازی بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌یش ده‌بێ یه‌كێتی ئه‌وروپا یارمه‌تیمان بدات.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له 21 یه‌نایه‌ر كانوونی دووه‌م سه‌ردانی برۆكسل بكات.
سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له مانگی رابردوو، ویستیی خۆی و توركیای له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربڕی و داوای كرد لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌نه‌وه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا كه یهكهمایهتیی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه توركیا بچێته ریزی وڵاتانی ئه‌وروپاوه، بۆیه هیوای خواستووه كه له‌گه‌ڵ ساڵی 2021، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوانیان بكرێته‌وه.