له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا، ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر یه‌كێك له پرده‌كانی شاری جده‌ی سعوودیه‌وه، ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێته خواره‌وه و زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام شۆفێره‌كه سه‌لامه‌ت ده‌رده‌چێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتی سعوودیه‌دا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ستی ده‌ستی پێ ده‌كرێت، كه تێیدا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر پردی مینای شاری جده‌ی سعوودیه‌وه روون ده‌كاته‌وه، كه له ئاكامی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا، ئه‌و پێشهاته رووی داوه.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كه له خواره‌وه‌ی پرده‌كه‌یه و هاووڵاتییان ده‌وره‌یان لێ داوه و پیاوانی به‌رگریی شارستانیش به مه‌به‌ستی به ده‌مه‌وه‌چوونی شۆفێره‌كه، له شوێنی رووداوه‌كه‌ن.