ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی و به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك "باڵوێزى ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی'' له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ ساڵی 2021 دیار كرد.
له ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، عه‌مید ساڵح مه‌ولوود گه‌ردی ئه‌فسه‌ری هاوئاهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، عه‌مید ساڵح له‌كاتێكدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی خه‌باتگێڕییه‌وه خانه‌واده‌كه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیندانی كرابوون بۆیه له 1962 له گرتووخانه‌ی قشڵه‌ی هه‌ولێر له دایك بووه، ساڵانێكه له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه خزمه‌تی كردووه.
دوای پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ره‌گه‌زی و ئاینی له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌كه
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه عه‌مید ساڵح دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2020 ده‌كات و دوای پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ره‌گه‌زی و ئاینی له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌كه و دواتر وه‌ك باڵوێزى نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ ساڵی 2021 دیار كرا.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌وه ده‌سكه‌وتێكی مانادار و گرنگ و یاساییه بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌شه بۆ كه‌سایه‌تی و خانه‌واده‌ی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.