شوێنه‌واره‌كانی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واره‌كانی كۆیه‌یش ده‌ڵێ، به‌هۆی نه‌بوونی بودجه و ناتوانین كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
یه‌كێتی واحید به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واره‌كانی كۆیه، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ئێسته زۆرێك له شوێنه‌واره گرنگه‌كانی كۆیه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن و له‌به‌ر نه‌بوونی بودجه‌یش ناتوانین هیچ نۆژهنكردنهوهیهكی بۆ بكه‌ین.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه داوایان له‌چه‌ندان ڕێكخراوی بیانی كردووه تا هاوكار بن له پاراستنی شوێنه‌واره‌كان و له له‌ناوچوون ڕزگاریان بكه‌ن.
له سنووری كۆیه زیاتر له 200 شوێنه‌وار هه‌یه
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی شوێنه‌وار له سنووری كۆیه زیاتر له 200 شوێنه‌وار هه‌یه و له‌ناوه‌ندی شارۆكه‌كه‌یش زیاتر له 85 شوێن هه‌ن، كه سه‌رجه‌میان پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
د. جه‌مال كۆیی مامۆستای زانكۆ و شوێنه‌وارناس بۆ "وشه" ڕوونی كرده‌وه كه كۆیه خاوه‌نی مێژووییه‌كی قوڵه له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌نی چه‌ندان شوێنه‌واری گه‌وره و گرینگه.
نموونهیهشی به ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی (ساتوو قه‌لا، سووێرهره، باواجی، شیلا، قشله) هێنایه‌وه كه مێژوویه‌كی زۆریان هه‌یه و به‌شێكیان مێژووه‌كه‌یان بۆ 300 ساڵه له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێویسته پارێزگاریان لێ بكرێ.
ئه‌و پێی وایه ته‌نیا به پارێزگاری كردن له شوێنه‌واره‌كانی كۆیه ده‌توانرێ ساڵانه سه‌تان گه‌شتیان بۆ ئه‌و ناوچه ڕاكێشرێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ناساندنی ئه‌و شوێنانه پێویسته كه تا ئێسته زۆرێك له هاووڵاتییان زانیاریان له‌سه‌ری نییه.
كۆیە/ باوەڕ كەریم