له هه‌ینی ڕابردووه‌وه گه‌ڕێكی نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ته‌ناهییه‌كان و خۆپێشانده‌ران له چه‌ند شار و شارۆكه‌یه‌كی عێراق ده‌ستی پێ كردووه، له‌و ماوه‌یه‌یشدا زۆرترین هاووڵاتیی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ڕوویان له نووسینگه‌كانی پێوه‌ست به ده‌ركردنی ڤیزه و نشینگه‌ی توركی كردووه و ناویان بۆ كۆچ كردن نووسیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، عه‌بد حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نشینگه‌ی گه‌شتیاری توركی له به‌غدا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا له به‌غدا زیاتر له سێ هه‌زار و 430 خێزان ناویان تۆمار كردووه له شاره جیاجیاكانی توركیا كارتی مانه‌وه‌ی ساڵیان بۆ وه‌ربگرین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی و زۆربوونی خۆپێشاندانی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له عێراقه‌وه.
سێ هه‌زار و 430 خێزان ناویان تۆمار كردووه
زیاتر گوتی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه توركیا، بۆ سه‌لامه‌تی منداڵ و سه‌ر و ماڵیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌شێكیان له‌وێ ده‌چنه وڵاتانی ئه‌وروپی و به‌شێكیان له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، له شاره‌كانی زیقاڕ و ئه‌نبار و به‌غدا و مووسڵ و كه‌ركووك، زۆرترین داواكاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ڤیزه‌ی توركیا یان كارتی مانه‌وه‌یان بۆ دروست بكه‌ین كه نرخی یه‌ك كه‌س به ته‌واوی كاره‌كان، نزیكه‌ی 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێده‌چێت.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان له شاری ناسڕییه‌ی باشووری عێراق و چه‌ند شارۆكه‌یه‌كی تری خوارووی عێراق، توندوتیژیی زیاتر به‌خۆوه بینی، كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته، داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد كه خۆی دۆسیه‌ی ته‌ناهیی شاره‌كان ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌سته‌وه بگرێت كه ده‌یان كه‌س به‌هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانی. به‌ڵام تا ئێسته كازمی نه‌هاتووه‌ته وه‌ڵام و خۆپێشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه و هاووڵاتییان نیگه‌رانن له تێكچوونی ڕه‌وشی عێراق بۆیه په‌نا بۆ كۆچی كاتی ده‌به‌ن.