شاسوار و گرووپه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی، چاودێرێكی سیاسیش به‌پێویستی ده‌زانێت له‌م كاته‌دا هه‌موو كورد یه‌كده‌نگ بن نه‌ك دژایه‌تی ئه‌م قه‌واره‌یه بكرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی خێراتر كردووه و مووچه نایاساییه‌كان ده‌بڕێت، خۆدزینه‌وه‌ی له باجیش كۆتایی پێ هێناوه و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م داهاته‌كان ڕێك بخاته‌وه، به‌ڵام شاسوار و تاقمه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و چاكسازییانه نادیده بگرن و پرسه‌كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بگه‌ڕێننه‌وه.
ئێسته‌یش خۆی و په‌رله‌مانتارانی هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له به‌هاو گرنگی چاكسازی كه‌م بكه‌نه‌وه
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /پارتی/ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شاسوار ده‌ستپێكی خۆناساندنی به دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم بوو، ئێسته‌یش خۆی و په‌رله‌مانتارانی هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له به‌هاو گرنگی چاكسازی كه‌م بكه‌نه‌وه و وا وێنای بكه‌ن كه بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه.
هه‌ركی ده‌ڵێ، تیمی پارتی له حكوومه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه ئه‌ركی سه‌رشانیان و به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی باج و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، كێشه‌ی مووچه نه‌هێڵن و دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنن.
به‌گوته‌ی هه‌ركی، ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری شاسواریشن، ناتوانن له‌و په‌یام و ئاراسته‌یه ده‌رچن كه شاسوار بۆیان دیاری ده‌كات، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت به دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان چانسی ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنن ببنه په‌رله‌مانتاری عێراق.
شاسوار عه‌بدولواحید، جگه له قه‌رزه‌كانی سه‌رشانی كه هی حكوومه‌تی هه‌رێمه و به‌پێی یاسای چاكسازی ده‌بێ لێی وه‌ربگیرێته‌وه، زیاتر له 22 ملیۆن دۆلاری نۆ هه‌زار خاوه‌ن پشكی چاڤیلاندیش قه‌رزاره.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا