به‌هۆی چاكسازییه به‌رده‌وامییه‌كانی حكوومه‌ت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی باج و هاووڵاتییان و شاره‌زایان پێیان وایه، ئه‌مساڵ به ساڵی گه‌شه‌كردنی ئابووری كوردستان و نه‌مانی كێشه‌ی مووچه كۆتایی دێ.
هه‌ژار ماهیر چالاكی مه‌ده‌نی له سۆران، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زاراوه‌ی چاكسازیش سه‌رجه‌م میدیاكانی كوردستانی گرتووه و باسی ڕۆژی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه ئێسته چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی چاكسازییه‌كه ده‌كرێ.
هه‌ژار به گه‌شبینییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته ساڵی 2021 و ده‌ڵێ، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكوومه‌ت دڵخۆشكه‌رن، به‌تایبه‌ت كه ئێسته دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێ و په‌ره‌پێدانی زیاتر به كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ژینگه‌یی به‌شێكی گرنگی حكوومه‌ته.
نه‌هێشتنی مووچه‌ی نایاسایی زۆر پێویست بوو ئه‌نجامدانیشی دره‌نگ نییه
یادگار ئیسماعیل مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، نه‌هێشتنی مووچه‌ی نایاسایی زۆر پێویست بوو ئه‌نجامدانیشی دره‌نگ نییه، تا په‌له بكرێت هه‌ر باشتره، ئێسته حكوومه‌ت داهاته‌كانی له هه‌ندێك ناوچه به ده‌ست ناگات و پرسی قاچاخ بووه كێشه، به‌ڵام پێویسته له خراپترین بارودۆخ حكوومه‌ت به‌رچاوڕوونی به هاووڵاتییان بدات تا گومان له زیادكردنی باج یان پابه‌ندییه داراییه‌كانیان به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ت نه‌كه‌ن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ پێی وایه، پێویسته یاسای چاكسازی توندوتۆڵ‌تر بكرێت و له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت تا ئه‌نجامه‌كانی زه‌قتر بن، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، له‌پاڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، حكوومه‌ت ده‌توانێ ئه‌ركه‌كانی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات و بارودۆخی دارایی و گشتیش له كوردستان زۆرباش ده‌بێت نه‌ك باش.
دیار هه‌مزه چاودێری ئابووری، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چاكسازی جگه له‌وه‌ی هۆكارێكه بۆ بنیاتنانی متمانه له نێوان تاك و حكوومه‌ت و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، گرنگترین و كاریگه‌رترین ڕێكاره كه حكوومه‌ت گرتوویه‌تییه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌یی دارایی، چونكه كاریگه‌رترین ڕێ بۆ سه‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كانه، به‌تایبه‌ت دارایی و زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م چاكسازییه‌ی حكوومه‌ت كه به‌شێكی بڕینی دوو مووچه‌یی و سێ مووچه‌ییه، خه‌رجییه‌كی زۆری ناپێویست له‌سه‌ر حكوومه‌ت لا ده‌بات، به‌وه‌یش داهاتێكی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان نۆیه‌مین كابینه‌یه، ڕۆژی 10ی ته‌مووزی ٢٠١٩، له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی وه‌رگرت و ئێسته به كرده‌ی ده‌ستی به چاكسازی كردووه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی