عەبادی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گفتوگۆیان كرد

:: AM:10:35:23/02/2017 ‌

لە ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ریكس تیلرسۆنی وەزیری دەرەوەی عێراق پێوەندییەكانی هەردوو وڵات و كردەوەگەلی ڕزگاركردنەوەی بەشی ڕاستی مووسڵ و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە شەڕی تیرۆر، تاوتوێ كردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكە ئاماژە دراوە، لە میانەی پێوەندییە تەلەفۆنییەكە، پشتیوانی ئەمەریكا و پێوەندییەكان لەگەڵ عێراق و پرسی دووبارە ئارامكردنەوەی ناوچەكە و ئاوەدانكردنەوە و بەرگریكردن لە ناوچەكان خراونەتە بەرباس.

ئاماژە دراوە، لە ڕاگەیەنراوەكە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق كردەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆر و دووبارە گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەكان، هەروەها ڕۆڵی هێزەكانی عێراقی لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان بەرز نرخاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە نووسراوە، تیلرسۆن بەڵێنی داوە واشنتن پشتیوانی عێراق بێ بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ناوچەكان و چەسپاندنی جێگیری و ئارامی دۆخی تەناهی و هاوبەشایەتی كاركردن.

لە كۆتادا، حەیدەر عەبادی باسی لە كردەوەگەلی ڕزگاركردنەوەی بەری ڕاستی شاری مووسڵ كرد و گوتی، سەرەڕای دۆخی قورسی شەڕەكان، بەڵام ستراتیجی ئێمە ڕزگاركردنەوەی ناوچەكان و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیلە.

سەرچاوە/غەدپرێس.



وشە - باز ئه‌حمه‌د