به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گه‌یاند، پارتی بڕیاریداوه سه‌ردانی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بكات، ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌یشی ئۆپۆزسیۆنن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی پێوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس كردووه كه بریتیبوون له یه‌كڕیزی ناوخۆ و بابه‌تی چاكسازی و ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هه‌یه.
دووپاتی كرده‌وه كه پارتی بڕیاریداوه سه‌ردانی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بكات، ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌یشی ئۆپۆزسیۆنن.
پێمانوایه داكۆكیكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو حزبه‌كانه
حوسێن باسی له‌وه كرد كه ره‌نگه گرفت و تێبینی هه‌بێت، به‌ڵام به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن، ره‌نگه بتوانین به‌شێكی لێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، جگه له‌وه‌ش بۆ بابه‌تی چاكسازی و ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هه‌یه، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، تا بتوانین چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنه‌ی دیاری بكه‌ین.
"پێمانوایه داكۆكیكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو حزبه‌كانه، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بووه، هه‌موو حزب و فراكسیۆنه‌كانیش له به‌غدا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك هه‌رێم، شاندی حكوومه‌ت ته‌مسیلی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات" به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی وای گوت.
له‌باره‌ی رای پارتی له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زی عه‌لی حوسێن گوتی، لامه‌ركه‌زی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بێگومان ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كرێت، لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له نێوان ئێمه و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كراوه، لامه‌ركه‌زیه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت و لیژنه‌شی بۆ پێكهاتووه.