یانه‌ی بارسێلۆنا خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ریال سۆسیدادی برده‌وه.
یارییه‌كه له كۆردۆبا ئه‌نجامدرا و له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات.
گۆڵی بارسێلۆنا دی یۆنگ له خوله‌كی 39 و گۆڵی ریال سۆسیداد میگێل ئۆیارزابال به په‌ناڵتی له خوله‌كی 59دا تۆماری كرد.
له كاتی زیادكراودا ریال سۆسیداد چه‌ند هه‌لێكی هه‌بوو بردنه‌وه تۆمار بكات و باشتر ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له ده‌ستیان دا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و چاوه‌ڕواننه‌كراوی بوو، لیۆنێل مێسی به‌شداری یارییه‌كه‌ی نه‌كرد و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو.
لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه، كه دراماتیكی و سه‌رنجڕاكێش بوو، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانانی سۆسیداد سێ لێدانی یه‌كه‌میان گۆڵ نه‌كرد، هه‌روه‌ها یاریزانانی بارساش دوو لێدانیان له ده‌ست دا، سه‌ره‌نجام بارسا به 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
بارسێلۆنا گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و له‌وێشدا چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان ریال مه‌درید و ئاتلێتیك بیلباو ده‌كات، كه ئه‌مشه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی چاوه‌ڕێی كلاسیكۆیه‌كی تر ده‌كه‌ن و به بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید، كلاسیكۆ له فایناڵی جامی سوپه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت.